هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کۆڵنەدەر کاک عومەر قازی له شاری مەھاباد ،کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کاک عومەر قازی کەسایەتی خۆشناو و تێکۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی و هەڵکەوتوو لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەر و سەربەرز و گەورەی قازیەکان بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوی بزووتنەوەی مافخوازی کوردستان دەنرخێنێت. کۆچکردوو کاک عەمەر قازی تا دوا هەناسەی ژیانی لەسەر بنەما فکری و فەلسەفیەکانی کۆماری کوردستان و بیر و هزری پێشەوای سەرکۆمار و ئاشتیخواز وەفادار و پێداگر بوو، بۆیە بە کۆچی ناوەختی کاک عومەر گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قازی و سەرجەم کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت. لە خودای گەورە داواکارە، روحی ئەو ئازیزە و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
دەگەل رێزمان
شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کورد /١٤٠١
۲۱ی ۴ی ۲۰۲۲