شیوا میرەکی
یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە نیشاندەری بەهێز یان لاوازبوونی هەر نەتەوەیکە؛ چۆنیەتی ڕوانینی ئەو نەتەوەیەیە بۆ ژن! تا لەم ڕێگەوە پەی بە قووڵایی باوڕ و تێڕوانینی ئەو کۆمەڵگا بە ژن ببەین. سەرنجدان لە کەلتوورە باوەکان و یاساکانی هەر کۆمەڵگایەک، یەکێک لە ڕێگاکانی ناسینی دۆخی ژنانی ئەو کۆمەڵگایە. ژن وەکوو نیوەی کۆمەڵگا، بە درێژایی مێژوو لە پەراوێزی کۆمەڵگا و لە ژێر دەسەڵاتی پیاواندا بووە . یاساکان لە ژێر چاوەدێری پیاواندا نووسراون بۆیە پیاوانەبوونی ئەم یاساگەلە زۆر بەرچاوە. یاسادانەر و یاسا جێبەجێکەریش هەر پیاوە. سیستهمی پیاوسالار بە پشتیوانی دەسەڵاتی خۆی لە یاسادانەریی ، پەروەردەیی ، میدیایی و ... وەکوو ڕەگەزی سەرتر و خاون ڕا هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتی خۆی ئەدا .
دووچاوەکی لە دنیای کاروپیشە بۆ ژن و پیاو ، لە تایبەتمەندییەکانی بازاڕە کە لە سەرانسەر دونیا ، لە هەر دۆخێکی کەلتووری و ئایینی و کۆمەڵایەتیدا هەیە و زۆر بەرچاوە .نایەکسانی بازاڕ کار ، هۆکاری جیاوازی هەیە و بۆتە هۆی لێهاتوونەبوونی ژنان و ناکارامەیی . لە سەردەمی جیهانیبوون بەرچاونەگرتنی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگا بە مانای لەدەستدانی هزری ئینسانییە . ناسەربەخۆیی ئابووری بووە هۆی وابەستەیی ژنان و جگە لە هەوڵی بندەستڕاگرتنی ژنان ڕێگرە لە سەرخستنی توانا و لێهاتووییەکانی ژن کە کونتڕۆڵکردنی گشت کاروباری ژنانی بەدواوە بووە .کارگەلێک کە بە ژنان ئەسپێردرێ، حەقدەستی کەمتر و پلەوپایەی نزمتر و هیچ چەشنە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی تێدا نییە .
دووچاوەکی ڕەگەزی لە کاروپیشە کاریگەری زۆری لەسەر ژنان هەیە و ئەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەبەخۆی ژنان ، ڕوانینی پیاو بە ژن و ژن بە خۆی لاواز ئەکات و لەسەر پلە و پایەی ژنان و فێرکاری و ڕاهێنانی ژنان ئاسەواری زیانبەخشی هەیە بە چەشنێک کە نایەکسانی ڕەگەزی لە بەرەی داهاتووش سەقامگیر دەکات .
جیا لە هەموو کێشەکانی دنیای ژنبوون، ژنان لە جیهان هەوڵی خۆیان بۆ داواکاری ماڤی بەرانبەر دەست پێکردووە و بۆ گەیشتن بە یەکسانی خەریکی تێکۆشانن. یەکێ لە مێژووییترین چالاکییەکانی یەکسانیخوازانە ڕۆژی هەشتی مارسە کە وەکوو ڕووداوێکی مێژوویی و گرینگ لە خەباتی ماڤخوازانەی ژنان دێتە ژمار . هەشتی مارس ئەگەرچی بۆ یەکیەتی ژنان پیرۆز و شایەنی ڕێزە، بەڵام بۆ ژنی کورد چۆن لە سەر بناغەی نێوخۆیی نەبووە ناتوانێ هەڵگیری ئەو مانایە بێت کە بۆ ژنی ڕۆژاوایی پێشینیەی خەباتی گەلە. کۆمەڵگای کوردی بۆ گەیشتن بە ئازادی دەبێ هەوڵ بدا یەکسانی نێوان ژن و پیاو پێکبێنێت. کۆمەڵگای کوردی پێویستی بە جۆرێ لە یەکسانیخوازی هەیە کە هاوکات تێکەڵ بە خەباتی نەتەوەیی و ئینسانی بێت و بە جۆرێک هەڵاتووی مەڵبەندی خۆمان و کەلتووری خۆمان بێت.
لە کۆمەڵگای کوردی وەکوو باقی وڵاتەکان خەباتی یەکسانیخوازی ژن و پیاو لە لایەن ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز دەستی پێکرد و لە بەشە جۆراوجۆرەکان تێکوشانی باشیان لە پێناو پێکهێنان کۆمەڵگای ئازاد و پێشکەوتوو دەس پێکردووە. یەکێ لە نموونە بەرچاو و جێ شانازییەکان خەباتی ژنانی ڕۆژاوای کوردستان بوو کە شانبەشان پیاو ، لە گۆڕەپانی شەڕ بۆ ماڤە ڕەواکانی گەل خۆیان سەلماند. هەر چەند کە لەم بابەتەیش هێشتا خاڵگەلێکی لاواز بوونی هەیە بەڵام ئەتوانێ بەڵگەی هەوڵ و تێکۆشانی گەل بێ لە پێناو کۆمەڵگای ئازاد و یەکسانیخواز.
لە مێژووی گەلی کورد ژنانی سیاسەتوان، خەباتکار ، هونەرمەندی زۆر بووە وەکوو فاتە ڕەشی گەڵواخی، عادیلەخان و ... کە سەرنجدان بە ژیانی ژنانی لێهاتوو ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگای کوردی نیشان ئەدات .
سەرنج لە کەلتووری کوردی نیشاندەری پێگەی ژن لە کۆمەڵگای کوردییە و لە ئەفسانە ، مەتەڵ و قسە باوەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دیارە . یەکێ لە ئەفسانە زۆر کۆنەکانی کوردی ئەفسانەی شامارانە .شاماران هێمای زانایی و یەکێ لە خواوەندە مێیینەکانی کوردی لە دەورەی ژنسالاری بووە . سەری شاماران وەکوو ژن و باقی لەشی وەکوو مار بووە کە هێمای مار بە مانای گەنج ، زانایی ، ڕەمز و ڕاز ، پارێزەریی ژیان و ... هاتووە .
ئەم ئەفسانەیە ئەتوانێ نیشاندەری پێگەی گرینگی ژن لە باوڕی کۆنی کوردی بێت .
فەیلەسووفی گەورەی جیهان هانا ئارێنت ئاماژەی بەوە کرد کە زمان و هێماکانی زمانی پیاوانەن و نابەرابەری ڕەگەزی لە وشەکاندا هەیە کە لە کەلتووری کوردیش پیاوانەبوونی زمان دیارە . مەتەڵێک لەت کوردی هەیە: وە گیس داڵگم، واتا بە قژی دایکم سوێند کە جیا لە خۆشەویستی دایک مانای شاراوەی وشەی نامووس و نامووس پەرەستی و جەخت لە دەستبەسەرداگرتنی ژنانە کە بووە هۆی بەشێ لە کارەساتەکانی ژنکوژی لە کۆردستان . هەر چەن کارەساتی ژنکوژی لە کوردستان سیستمیک ، بەرساختی ، ئایدۆلۆژیکه.
لە کەلتووری فارسی ژنی دووگیان بە ژنی "حاملە" بانگ ئەکرێ واتا کەسێک کە بارێ حەمل ئەکا ئەم بارە دیار نییە گیاندارە یا بێ گیان کە خۆی سووکایەتی بە مرۆڤە لە سەرەتای خێلقەت، لە حاڵێکدا لە کۆمەڵگای کوردی بەم ئافرەتانە دەڵێن دووگیان واتە ژنێک کە خاونی دوو گیانە و خاونی ڕێزی دوو مرۆڤە کە ئەوپەڕی ڕێز و حورمەت بۆئینسانە لە کۆمەڵگای کوردی.لێکۆڵینەوەکان نیشان ئەدات منداڵ کاتی دووگیانبوونی دایک لە گەڵ زمانی دایکی ئاشنا دەبێ و لە گەڵ شیری دایک هێماکانی ئەو زمانە ئەڕژێتە ناو ڕۆح و لەشیەوە .نهزمی هێمایین له رێگای زمانهوه له دهروونی ناخودئاگادا جێگیر دهبێ و زمان یهكهم قۆناغی چوونه ناوهی منداڵ به فهرههنگه . لاكان دهڵێت ئێمه بهره بهره له گهڵ نهزمی هێمایین سازگار دهبین و كۆڵ دهدهین به یاسای باوك وەک -مناسباتی اجتماعی. بهڵام ژنان لهم نهزمی هێماییه غایبن و دهكهونه پهراوێزی زمانهوە و ژنایهتی تووشی سهرکوت دەبێ چون زۆربهی وشهكان پیاوانهن .ههر بۆیه تهنیا زمانێك كه ژنان دهتوانن بیری پێ بكهنهوه و قسهی پێ بكهنه پیاوانهیه و بهم زمانه ناتوانن ئهو شتانه كه ههستی پێ دهكهن و وهك ژنێك ئهزموون و تهجروبهی دهكهن دهری ببڕن . دهبێ زمانی هێمایینی پیاوسەروەرانە بڕووخێت و نووسین و دهقێكی ژنانه دابڕێژرێ كه له گشت خورافه جنسییهتی و ئهندیشهی پیاوسهروهرانه دابماڵرێ و ئهمهش مسۆگهر نابێ مهگهر له رێگای رووخانی زمانی نێرینه كه ژنان رۆڵی بکەر واتە -فاعل- بگێرن لەو زمانە و ژیان چۆن ههست پێ دهكهن و ئهزموونی دهكهن رایبگوێزن تا باشترین گوزارشت له خۆیان بدهن و کۆمەڵگای کوردی بەدەر لەم ڕێسایە نییە.دۆخی ژنی کورد پەیوەستە بە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی، مێژوویی و سیاسی کوردەوە و تەنانەت وشەی نامووس کە خەساری زۆری بۆ ژنان لێ دەکەوێتەوە وەک بەرسازکراوێکی کۆمەڵایەتییە ،پێویستە دۆخی ژنان و لایەنی سیاسی و نەتەوەیی کورد لێک دانەبڕێن و هاوکات بە چاوێکی ڕەخنە گرانە خوێندنەوەیان بۆ بکرێ.
٩/١٢/٢٠٢١