فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەوڵەتی تورکیا هەروەها بە توندی دژی هێرشی سەربازیی بوو بۆ سەر ڕژیمی داگیرکەری ئێراق و ئێستایش دژ بە هێرشی سەربازییە بۆ سەر سووریە و هەروەها بۆ سەر ئێرانیش.

لە راستییدا تورکەکان ئێراق و سووریە و ئێرانێکی زۆر لاوازیان گەرەک بوو ئەگەر فاکتەری کورد نەبووایە.

تورکەکان دەزانن هەر جۆرە لاوازبوونێکی ئەو دەوڵەتانە شیاوێکی زۆر لە ئارادا دەبێت کە خەڵکی ئازادیخوازیی کوردستان هەنگاوێکی دیکەیش بەرەو سەربەخۆیی پێش بکەون.

ئەم ڕاستییە تورکەکانی تۆقاندووە. هەر لەبەرئەوە لە چەندین لاوە کارتی سیاسیی بەکار دەهێنن. لەلایەکەوە دژ بە هێرشی سەربازین و لەلایەکی دیکەوە مەرج دادەنێن کە ئەگەر هێرشی سەربازیی هەر بەکارهات ئەوا یەکایەتی خاکی ئەو وڵاتانە نەکەوێتە خەتەرەوە و سنوورەکان وەکو خۆیان بمێننەوە.

تورکیا هێندە لەو پرسە بە ترسە کە تەنانەت مەرجی یەکایەتی خاک و سنووری لە سەر ئۆپۆزیسیۆنی لیبیاش دانا. تورکەکان دەیانەوێت هەر بە پرینسیپ ئەو جوگرافیا سیاسیەی کە هەیە وەکو خۆی بمێنێەوە.

لەبەرئەوە کوردستانیانی ئازادیخواز، ئەوانەی لە مانای سەربەخۆیی تێ دەگەن، دەبێت چالاکنە دژ بە سیاسەتی داگیرکەریی تورکیا بن و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدەن ئەو دەوڵەتانە بکەونە ناسەقامگیریی سیاسیی گەورەوە.

هیچ جۆرە سەقامگیریەکی سیاسیی لەو دەوڵەتانەدا لە قازانجی درێژزایانی کورددا نییە و تا ئەو دەوڵەتانە زووتر دووچاری کێشە و هەرا بن، زیاتر لە قازانجی نەتەوە بندەستەکاندایە بەرەو ئازادیی نەتەوەیی. کەڵەکەبوونی سەدان و بگرە هەزار لە کێشەی جیددی حەتمیەتی شەڕ و هەرای داسەپاندووە و شەڕ و سەرئەنجامەکانی لەو وڵاتانەدا دەر لە خواستی خەڵکی کوردستانە.

ڕیزی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستان بەهێز بکەن و پشتگیریی نێونەتەوەیی بۆ پەیدا بکەن

له‌ په‌یجی‌ فه‌یسبووكی‌ کۆمەڵە پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان وه‌رگیراوه‌

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان