عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران كه دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستانن، هه‌میشه به‌دوای بیانوویه‌كن بۆ په‌لاماردانی كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌میشه چاو له ئاست ئه‌و په‌لامارانه داده‌خه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد هیچ مافێكی نه‌بێت له‌سه‌ر خاكی خۆی.
توركیا له كوشتنی كورده‌وه بۆ قڕكردنی ژینگه
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به‌بیانووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، چه‌ندان ساڵه ته‌واوی ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌یه‌تی، له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر خاك و ئاوی كوردستاندا ده‌یبارێنێت، سه‌تان هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون و ڕووبه‌ری فراوانی دارستان و پاوان سووتاون، كشتوكاڵ له ناو چووه و زیانی گه‌وره به‌ر جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور كه‌وتووه.
له نوێترین هه‌ڵمه‌تی توركیا، هێزێكی زۆری هێناوه‌ته ناو خاكی باشووری كوردستان به بیانووی لێدان له په‌كه‌كه، ناوچه‌یه‌كی فراوانی داگیر كردووه، له ڕێی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی كردووه به بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و ڕۆژانه 450 تۆن دار ده‌بڕێته‌وه، به‌مه‌ش زیانی گه‌وره به ژینگه‌ی كوردستان ده‌گات.
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر ده‌ستی داوه‌تێ، مه‌رام و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره ده‌رده‌خات به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی زیاتره، دنیای ده‌ره‌وه چاوی داخراوه به‌رانبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی توركیا ده‌رحه‌ق به كوردی ده‌كات.
ئێران و وشككردنی ڕووباره‌كان
كۆماری ئیسلامی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ده‌ستی كرد به لێدانی تونێلی گه‌وره و بنیاتنانی به‌نداوی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ته‌واوی ئه‌و ئاوانه‌ی ده‌ڕژانه ڕووباره‌كانی كوردستان، له دوو بۆ سێ ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی كردووه به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوانه، ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری و مه‌ترسی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ده‌ركه‌وت.
ده‌وڵه‌تی ئێران ئێسته له شه‌ڕی ئاودایه له‌گه‌ڵ كوردستان، ده‌یه‌وێ به گرتنه‌وه‌ی ئاو و تینووكردنی كوردستان و پیسكردنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ژموونی خۆی زیاتر به‌سه‌ر گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستاندا بسه‌پێنێت، ده‌بینین ئێسته به‌هۆی ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئێران ئاو ناگاته ڕووباره‌كانی كوردستان.
به‌نداوی دووكان تا ئێسته زیاتر له هه‌شت مه‌تر ئاوی كه‌می كردووه له چاو ساڵی ڕابردوو، به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له 12 مه‌تر ئاو كه‌می كردووه، ڕووباره‌كان به‌رده‌وام ئاو كه‌م ده‌كه‌ن و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی هه‌یه.
هه‌نگاوه‌كانی ئێران و توركیا به له‌شكركێشی و گرتنه‌وه‌ی ئاو و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان، پێمان ده‌ڵێ هه‌نگاوی مه‌ترسیدار ده‌نێن به‌رانبه‌ر ئێمه و ده‌بێ كورد به‌هۆش خۆی بێته‌وه.
دوژمن پیلانی مه‌ترسیداری بۆ داڕشتووین خۆشمان بووین به دوژمنی یه‌كتر!
ئێمه‌ی كورد كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه تاوانمان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، له بری ئه‌وه‌ی یه‌كمان بخات، زیاتر په‌رته‌وازه‌مان ده‌كات و ده‌ست ده‌كه‌ین به شكاندن و سووكایه‌تی به‌یه‌كتر و یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ین، له بری ئه‌وه‌ی دوژمن تاوانبار بكه‌ین و ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانه مه‌ترسیدارانه‌ی به‌رانبه‌رمان خراوه‌ته گه‌ڕ.
ئه‌گه‌ر به خێرایی به هۆش خۆمان نه‌یه‌ینه‌وه، كوردان له هه‌موو دنیا به‌یه‌ك ده‌نگ به‌رانبه‌ر دوژمنكارییه‌كان ڕانه‌وه‌ستین، ئه‌وه مه‌ترسی گه‌وره ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، ئیتر به‌سه ده‌ست هه‌ڵبگرین له بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و كه‌مێك خه‌م له ئاو و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بخۆین.
9/6/2021