فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۶ی ۵ی ۲۰۲۱ ئازاد محەممەدزادە نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری سلێمانی سەردانی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن مامۆستا مەحموود دەربەندیخانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و هەروەها سالار سەرحەد خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان بە گەرمی پێشوازی لێ کرا.

لە سەرەتایی ئەم دیدارەدا لە لایەن نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی گەرم بە بۆنەی ۱ی ۶، ۴۶مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی دیار و کاریگەر لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسیی و نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە دا، باس لە رۆڵی گاریگەری یەکێتی نیشتمانی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە کرا، و خۆشحاڵی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی بە نیسبەت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتمانی دەربڕی کە بە هەمان روحیاتەوە شێلگێرانە لەسەر رێباز و بیری مام جەلال تاڵەبانی بەردوامن و ئاواتی خواست رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو درەوشانەوەی زیاتر هەنگاو هەڵبگرن.

هەر لەم پەیوەندییەدا شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرۆژەی کۆماریخوازانیان وەک شاکلیکی چارەسەری کورد لە ئێران ناوبرد کە دەتوانێ رەوشی کورد لەو بەشەی کوردستان بەرەو گۆڕانی بنەرەتی و گەورە ببات، و لە درێژەی باسەکە دا شاندی خانەخوێ بە بایەخەوە لەسەر گوفتمانی دیاڵۆگی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە ئەرێنی روانگە و بیروبۆچوونیان خستە روو و وەک پێویستییەکی هەنووکەییان بۆ ئەمرۆی کورد زانی و بەئیجابی نرخاندیان، و تێیدا ئاماژەیان بە نزیکی گوتاری و مەخرەجی هاوبەشی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان کرد،و دوو لایەن بە نیسبەت چالاکی و تێکۆشانی هاوبەش و هاوکاری زیاتر لە هەموو روویەکەوە لە داهاتوودا کۆک بوون.
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا باس لە دەرفەتەکانی بەردەم چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر زەروورەتی یەکگوتاری و یەکانگیریەکی بەهێزی نەتەوەیی لەسەر ئاستی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

لە کۆتایی دا دوولایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەر درێژەی پێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییەکان و قایم راگرتنی پەیوەندی دووقۆڵی پێداگریان کرد.

جێگای ئاماژەیە کە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە شێوەی فەرمی شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ۱ی ۶ بانگهێشت کرابوون.


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان