فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆنفرانسی "راوێژی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا" بە بەشداریی کەسایەتیەکان، چالاکوانان و بەشێکی زۆر لەلایەنەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوەبرد.

کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەدوای بەڕێوەبردنی سەرکەوتوانەی کۆنفرانسی "راوێژی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا" ئەمڕۆ ئەنجامەی کۆنفرانسەکەى بڵاوکردەوە. ئەنجامناکە لە ١٢ خاڵ پێکهاتووە و شیکاریی بۆ سیاسەت و ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی لە دژی گەل و خاکی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان تاوەکو باشووری کوردستان کردووە و باسی هاوکاریکردنی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە خراوەتەڕوو. باسی ئەوەشکراوە، کە چۆن دەبێت لە دژی ئەو داگیرکەرییانەى سوپای تورک بەرەنگاری بکرێت و لایەنەکان و کۆمەڵگەى نێونەتەوەی لە سیاسەتە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک ئاگادار بکرێنەوە.

دەقی ئەنجامنامە

هەڵوێستنامە

هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا

لەسەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ئێمە نوێنەرانی پارت، رێکخراوی مەدەنی، نوێنەرانی پێکهاتە ئیتنی و ئایینیەکان، کەسایەتیی سەربەخۆ ( نووسەر، هونەرمەند روناکبیر، ئەکادیمیکار، رۆژنامەوانان، چاودێران و سیاسەتمەدارانی نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە خۆمان بە دەنگیی ویژدانی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەزانین، بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و بۆ بە خاوەن دەرکەوتن لە بەرخۆدانی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان ه پ گ. کۆنفرانسێکی بەرفراوانمان لەسەر تۆڕی ZOOM بەڕیوەبرد و لە ئەنجامدا ئەم بانگەوازی هەڵوێستنامەی خوارەوەمان بۆ رای گشتی جیهان و کوردستان رادەگەیێنین.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە رۆژی 2021.04.24، لە باشوری کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. ئێستا لەو هەرێمانەدا شەڕێکی گران روو دەدات. هێزەکانی گەریلا بە قارەمانێتی و فیداکاریەکی مەزنەوە بەرگری دەکەن. ئەو هێرشانە هەر تەنیا لە دژی هێزەکانی ه پ گ نین، بەڵکو دژی هەموو دەستکەوت و سەروەریەکانی خەڵکی کوردستانە، بەتایبەتیش داگیرکردنی باشوری کوردستان.

هەروەک ئەزانن 24 نیسان ساڵیادی فەرمان و کۆمەڵکوژی گەلی ئەرمەنی یە. دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەم رۆژەدا رێکەوت نی یە! پەیامەکە روونە، پەیامی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە. ئامانجی ئەوان لەلای ئێمە روون و ئاشکرایە. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان ( ئاسوری- سوریانی – کلدانی و ئەوانی تر ) لە سەر خاکی خۆیان ئازاد نەبن، دیل و کۆیلە بن وڵاتەکەیشیان لەژێر چنگی داگیرکەریدا بێت.

دەوڵەتی تورکیا هەبوونی خۆی وەک نەتەوەیەک لەسەر سڕینەوە و نەبوونی گەلانی تردا دەبینێت.

دەوڵەتی تورکیا، دژی هەبوونی کوردە، دژی کوردستانە. هەرگیز ئەم مەرامەی خۆی ناشارێتەوە، بە کردەوە لە رێگای کولتور، سیاسەت و سەربازیەوە نیشانی داوەو دەدات. هەرشوێنێکداگیر بکات ژێنگەی ناوچەکە وێران ئەکات، هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیاکەی دەدات.

دەوڵەتی تورکیا، لە ساڵی 2017 دا لە کاتی هێرشەکەی عێراق بۆ سەر کەرکوک، خورماتوو، خانەقین، شەنگال و ناوچەکانی تر پشتیوانی حکومەتی عێراقی کرد.

لە هێرش و داگیرکاریەکانی داعش بۆ سەر کوردستان و بەتایبەتیش بۆ سەر کۆبانێ، دەوڵەتی تورکیا خاوەنی رۆڵێکی سەرەکی بوو و بە ئاشکرا هاوکاریی داعشی کرد.

دەوڵەتی تورکیا دژی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان و بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سووریایە. لە سەرەتاوە تا ئێستا لە هەڵوێستێکی هێرشکاری دایە. هەروەها لە باشوری کوردستان بە دەیان مۆڵگە و بنکەی سەربازی و سیخوڕی دامەزراندووە و دەزگا هەواڵگرییەکانیان لە دژی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بەکاردێنێ.

ئێستاش لە دەڤەری مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بە هێرشێکی گەورە و بەرفراوان کردووە. لە بەرامبەر ئەم هێرش و ئۆپەراسیۆنە دا تا ئێستا لەسەر ئاستی نەتەوەیی و ناونەتەوەیی، وەکو پێویست دەنگ بەرز نەبوونەتەوە. پێویستە ئەم بێدەنگییە بشکێنرێ و لە بەرامبەر ئەم داگیرکاریە ناڕازییبوونی زۆر دەرکەوێ. پێویستە هێزە بەرگریکارەکان، هەڵوێست و هاوکاری ئێمە لەگەڵ خۆیاندا ببینن. بە یەکێتیەکی پتەو و بە پشتگیریی دۆستان دەتوانین ئەم هێرش و داگیرکەرییە بشکێنین. دەوڵەتی تورکیا ئەوەندە بەهێز نییە! نمونەی سەرکەوتنی گارێ لەبەرچاوانە. بە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی دەتوانین هێزەکانیان بشکێنین. سەرەتا دەبێ هەڵوێستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بێتە کایەوە. بۆ ئەمەیش پێویستە هەموو هێزە کوردستانیەکان لە دژی داگیرکەریی خاوەن هەڵوێست بن. لە ئاستی هەرە باڵادا نرخێکی پاراستنی رەوای نەتەوەیی و نیشتیمانی لە دەوری بەرخۆدێران دروستبکرێت. هەڵوێستی یەکگرتوو دەتوانێ بێدەنگی زلهێزە نێودەوڵەتیەکان بگۆڕێ.

راوێژی هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بە گرنگی و بە پەلە ئەم بانگەوازه بۆ گەلانی کوردستان و جیهانی مرۆڤدۆست و دیموکراسیخواز رادەگەیەنێ:

1. لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی گەلی ئەرمەنیدا هێرشکردن بۆ سەر باشوری کوردستان، پەیامی دووبارەکردنەوەی جینۆسایدێکە. ئەوان دەیانەوێ گەلی کوردیش کۆمەڵکوژ بکەن. ئێمەی بەشدارانی کۆنفڕانس بە هەستیارییەوە لە رەفتاری دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا نزیک دەڕوانین و بە هەموو توانامانەوە دژی ئەم هێرشە دەوەستینەوە و شان بە شانی هێزەکانی پاراستن جێگا دەگرین.

2. نەبوونی یەکدەنگی و یەکڕیزیی ناوخۆییی کوردستانیان، سەنگەری پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان لاواز دەکات و رێ بۆ بەرەی دوژمنکاری خۆش دەکات. ئەمە لە داگیرکردنی کەرکوک، خانەقین، مەخمور و شەنگال بینرا. بەڵام رێکەوتنی ناوخۆیی هێرشی دوژمنان دەشکێنێت و دەستکەوتەکان گەورە و گەورەتر دەکات، ئەم راستییە لە پاراستن و سەرکەوتنەکانی کۆبانی دا بینرا. کۆبۆنەوە رێکەوتنی ناوخۆیی وەک مەرجی مان و نەمان دەبینێ و بانگی یەکێتیی نەتەوەیی دوپات دەکاتەوە.

3. پیویستە لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات پشتیوانیەکی بەهێز لە هێزەکانی بەرگری بکرێت و بەو گیانە گەرم و گوڕییەی پاراستنی کۆبانێ دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بوەستینەوە. بۆ ئەم ئامانجە دەبێ لە وڵات و دەرەوەی وڵات خەباتێکی بەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزی دیپلۆماسیی بکرێت.

4. کۆنفراس بانگی گەلی کوردستان دەکات لەدژی هێرش و داگیرکاری لە سەفەربەریی نەتەوەیی و نیشتمانیدا بن. بەردەوام بە هەموو شێوازێکی گونجاو لە تێکۆشان و چالاکیدا بن. شانبەشانی هێزە بەرگریکارەکان جێگای خۆیان بگرن.

5. کۆنفرانس، بانگی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئەم هێرش و داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکیا بوەستێت و هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە خاکی باشوری کوردستان وەدەرخەن.

6. کۆنفرانس، بانگی دەوڵەتی عێراقی فیدڕال دەکات پەیمانی سنووربەزاندن کە لەلایەن رژێمی بەعسی عێراق تورکیاوە ئیمزا کرابوو، هەڵوەشێنێتەوە.لە دژی ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا لە سەر باشوری کوردستان هەڵویست بگرێت. ئاسمانی عێراق لە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا قەدەغە بکات. بۆ وەدەرنانی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لەناو سنوری دەوڵەتی عێراق، بە کردەیی هەنگاو بنێت.

7. کۆنفرانس، بانگی کۆمکاری عەرەبی دەکا لە دژی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان هەڵوێست بگرێ و شەرمەزار و ئیدانەی بکات.

8. کۆنفڕانس، بانگی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتیی ئەوروپا و هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکات لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کوردستان بێدەنگ نەمێنن و هەڵوێست بگرن.

9. کۆنفڕانس، بانگی دۆستانی گەلی کورد و بە گشتی دونیای دیموکراتیک و خاوەن ویژدان دەکات و رایدەگەیەنێ هەروەکچۆن لە شەڕەکانی کۆبانی، عەفرین، گرێ سپی و سەریکانییدا هەڵوێستێکی جوامێرانەتان پیشاندا، بەو هیوایەین کە لەم شەڕەشدا هەڵوێستی خۆیان نپشان بدەن. گەلی کورد پێویستی بە پشتگیریی ئێوەیە.

10. ئێمە داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانمان دەکەین مامەڵەی ئابوری لەگەڵ تورکیا نەکەن، بایکۆتی توریزمی تورکیا بکەن.

11. بە ئامانجی هەماهەنگی کارو تێکۆشان دژی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، لە سەرداخوازی کۆنفرانس و بە کردارکردنی راسپاردەکانی کۆنفرانس، ژوورێکی قەیران لە ئاستێکی باڵادا درووست ئەکرێت. لەو شوێن و ولاتانەش کە دەرفەت هەبێ، کۆمیتەی چالاک لەژێر چەتری ژووری قەیراندا درووست دەکرێت.

12. ئێمە کەسایەتی و نوێنەران کە لە کۆنفڕانسدا ئامادەین، لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست وەردەگرین و جارێکی تریش خاوەندارێتی خۆمان بۆ هێزەکانی پاراستنی کوردستان دووبارە دەکەینەوە و رایدەگیێنین: پاراستنی دەڤەرەکانی مەتینا، زاپ، و ئاڤاشین پاراستنی هەموو کوردستانە، ئێمە بە هەموو هێز و تواناکانمانەوە خاوەندارێتی لەو بەرگری و بەرخۆدانە دەکەین. هەروەها داوای هەمان ئەم هەڵوێستە لە هەموو پارت، رێکخستن، کەسایەتی کوردستانی و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان