فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عیماد عه‌لی

ره‌فتار و ئه‌خلاقی فه‌رمانره‌وایانی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و سوپاكانیان و مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌ كاتی شه‌ڕو ئاشتیش له‌گه‌ڵ كوردی كوردستان ئاشكران و پێویست ناكات باس له‌ فسفس پاڵه‌وانیه‌ته‌كانیان دژی گه‌لی كوردستان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناوی ویژدان و ئه‌خلاق و یاسای شه‌ڕ و پاراستنی مافی مه‌ده‌نی له‌ قه‌یرانه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ژیان و گوزه‌رانی ژن و منداڵ بێت له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌بووه‌ و نیه‌. خاپوركردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان ونابوتكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان و كوشتنی مندالی نێو لانك وه‌كو پیشه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م ئه‌رته‌ش و سوپایانه‌ وه‌كو نه‌ریتی لێهاتووه‌ و، ئه‌وه‌ باسی كوشتنی ئاژه‌ڵ و سوتاندنی ره‌ز و باخ ناكه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌ وردی مێژووی شه‌ری سوپای ئیسرائل و عه‌ره‌ب بخوێنینه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌م سوپا بێ شه‌رم و به‌دناوانه‌ هه‌ندێك به‌راوردیان بكه‌ین، ده‌زانین چه‌ن جیاوازیان هه‌یه‌ و كێ مافه‌كانی پاراستووه‌ و كێ یاسای له‌به‌رچوا گرتووه‌ و مرۆڤیش لای كێ بێ به‌هایه‌. نمونه‌یه‌ك له‌م شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس باس ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ دیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.
ته‌لارێكی سێ نهۆمی له‌ غه‌زه‌ كه‌ خێزان و ماڵی تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسینگه‌ گه‌لێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌مال له‌وێدا هه‌ن و خۆیان له‌ نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا حه‌شارداوه‌ و فه‌رمانی شه‌ر پیاده‌ ده‌كه‌ن و دژ به‌ ئیسرائیل ده‌جوڵێنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ كاتی شه‌ڕدا بۆ خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌تایبه‌تی قه‌سامدا ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ و یارمه‌تی لۆجیستیان ده‌ده‌ن و ته‌ناته‌ت ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ سوپای ئیسرائیل بڕیار ده‌دات بۆردومانی بكات ، به‌ڵام پێش ئه‌و بۆردومانه‌ چیی كردووه‌؟
- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رگاوانی ته‌لاره‌كه‌وه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت پاش سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات بۆردومانی ئه‌و ته‌لاره‌ ده‌كه‌ین و ده‌بێت به‌ زوترین كات خه‌ڵكی سڤیل چۆڵی بكه‌ن .
- ئینجا به‌چه‌ند موشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌لاره‌كه‌ ده‌ده‌ن وجه‌خت له‌ بۆردومانه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنن ، نه‌وه‌ك خه‌لكه‌كه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و به‌ فێڵ و فریودانی عه‌سكه‌ری بزانن، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌زانن چؤل بووه‌ ده‌ست به‌ بۆردومان كردنی ته‌لاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ئینجا ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌فتارێكی بچوكی ئه‌و سوپایه‌یه‌ كه‌ به‌ كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌رچه‌ند لێره‌ و له‌وێش هه‌ڵه‌ ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه‌ قوریانی به‌ڵام كه‌ بێ مه‌به‌ست بوو گله‌یی نامێنێت.
ئینجا بگه‌ڕێوه‌ بۆ شه‌ڕی سوپاكانی توركیا و به‌عس و ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان و چۆن له‌ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی سڤیل و له‌ پڕدا خۆكوتانه‌ سه‌ر ئامانجی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی و هێشوویی.

18/5/2021

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان