هاوەڵاتیانی مافخوازی كوردستان!
چالاكوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی، ئاینی!
حیزب‌و رێكخراوه كوردستانییه‌كان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵبژاردن وەک یەکێک لە گرینگ‌ترین میکانیزمەکانی ساز‌و کاری سیستەمگەلی سیاسی دێمۆکراتیک سه‌یر ده‌كات و پێوایە لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێک‌و پێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستەمی سیاسی وەڵات‌و چاره‌نووسی خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستەمگەلی دێمۆکراتیکی جیهانی، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن شکل دەگرن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دەگەڵ ئەوەش کە رۆڵی سەرەکی لە پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئۆرگان‌و نیهادە دیموكراتیک‌و ناوه‌ندگەلی بڕیاردانی وەڵاتدا دەگێرێت، به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رفه‌تێك ده‌خوڵقێنێ كه شارۆمه‌ندان بتوانن به شێوازی دیموكراتیك‌و ئاگایانه، ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخه‌نه ناو سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و بەم‌چەشنە ته‌عبیر له ویست‌و داواكانی خۆیان بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌رای هه‌موو ره‌خنه‌كانی له‌سازوكاری سیستەمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی شوورای شار و گووندەکان، و خوولی سێزدەهەمی سەرۆک کۆماری له ئێران‌دا، به ده‌رفه‌تێكی گونجاو و كه‌م هه‌زینه بۆ كورده‌كان دەقەبلێنێت، تا له‌و رێگایه‌وه بتوانن نوێنه‌رانی جێی متمانه‌ی خۆیان ره‌وانه‌ی شوورای شار و گووندەکان بكه‌ن،و هاوکاتیش بە بەشداری فەعال و چالاکانەیان، لە کاندیداتۆرێکی سەرۆک کۆماری پشتیوانی بکەن کە لە بەرنامەی هەڵمەت و ململانی هەلبژاردنەکەدا، بەئاشکرا ئاماژەی بە دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات کردبێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە، كاتی ئه‌وه هاتووه کە خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه چالاكوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی، و كه‌سایه‌تیه‌كانی خەمخۆری پرسی كورد، له گشت ده‌رفه‌تگەلێک كه پێكدێن، لە راستای دارشتنه‌وه‌ی دووباره‌ی داوا و خواسته‌كانی خەڵکی كوردستان،و ئاراستەکردنیان روو لە پارێوراوەکانی سەرۆک کۆماری سوودوەربگرن، و ئه‌و ده‌رفه‌تانە لەپێناو موولزەمکردن و پابەندکردنی سەرۆک کۆماری داهاتوو، بەنیسبەت دابینکردنی ماف و داوا رەواکانی نەتەوەی کورد،و چەسپاندنی داخوازییه سیاسی و گشت رەهەندییەکانی كۆمه‌ڵگای مافخۆراویی كورد، بقۆزنەوە.
بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لەژێر تیشکی خوێندنەوە و تێرامانی قوولی واقعی ژیانی سیاسی/ کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان، وە سەرئەنجام هەڵسەنگاندنی ئاجێندەی سیاسی گشت حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، پێوایە: کە مادام ئامانجی ئیستراتێژیکی گشت حیزبەکان لە خەباتی سیاسی و چەکداری چەند دەهەی رابردوودا بە ئێستاشیەوە، نەک سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئێران بووە، بەڵکوو وەک ئاشکرایە حیزبەکان ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکیان لەخەباتی سیاسی/ چەکداری و ئیعلامی چەند ساڵی رابردوودا، دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی،و دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لەچوارچێوەی تەواوییەتی عەرزی و ئێرانێکی یەکگرتوو، وە فیدرال و دیمۆکراتیک‌دا دەستنیشان کردووە. بۆ گشت لایەکیش روون و ئاشکرایە، کە ساغکردنەوەی ئێرانێکی دیمۆکراتیک و فیدرال، چ لە ئێرانی ئێستا و چ لە ئێرانی داهاتوودا، تەنیا کاتێک ئیمکانی چێ‌بوونی لەسەر عەرزی واقیعدا دەبێت، کە سیستەمی سیاسی و دەسەلاتی ئێران، لەبوواری رەوەنگەیی و پراکتیکیەوە، زەمینەی لیبرالیزەبوون و کرانەوەی سیاسی، وە هەروەها خێرایی‌دان بە رەوتی دیمۆکراتیزاسیۆنی پێکهاتەی سیاسی وەڵاتی مووزائیکی ئێرانی، بە مەبەستی بەشداری خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی گشت رەهەندییاندا، بخوولقێنێ. ئەم حالەتەش بیگوومان کاتێک ئیمکانی دەستەبەربوونی بۆ دەرخسێت، کە ئەکتەر و لایەنگەلی دیمۆکراسیخواز، بەپێچەوانەی ویستی پاوانخوازان و کۆنەپارێزان، رەوتی لیبرالیزەکردن و پرۆسێسی دیمۆکراتیزاسوێنی پێکهاتەی سیاسی ئێران، لەبوواری ئیعلامی، وە کرداری و مشارکەتی دوور و نێزیکەوە، هیدایەت بکەن. واتە لەم گۆڕەپانەدا، مادام ئامانجی ئیستراتێژیکی حیزبەکان ساغکردنەوەی ئێرانێکی موەحەد و فیدرال و دیمۆکراتیکە، کەوایە ئەرک و
رەساڵەتی لایەنەکانی سیاسی، دەبێ ئۆرگانیزەکردن و هیدایەتی خەڵک بۆ نواندنی قوورسایی هەدەفمەند و شوێندانەریان، لەسەر رەوتی هەڵبژاردەکان بێت، تابەڵکوو بەم هۆیەوە بتوانرێت دروشمی لێک‌گرێدانی خەباتی شاخ و شار، واریدی فازی کرداری بکردرێت.
لەبیرمان نەچێت کولتوری دیمۆکراسی و سیستەمی هەلبژاردنەکان
لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی، و لە ئێرانی هەنووکەییدا بەتایبەتی، کولتور و سیستەمگەلێکی پێنەگەیشتوو وە ناتەندروستن، هەبۆیەشە دەرئەنجام و دەرهاویشتەی ناتەندروست و دوو لە قاعیدەی بازی هەڵبژادنێکی سالم و دیمۆکراتیک‌یان لێدەکەویتەوە، وە لەئەنجامدا پێشێلکردنی مافی ئازادی و مشارکەتی سیاسی خەڵکیان، وەک ئاکام لێدەشکێتەوە. بەڵام بەوحالەش هەبوونی ئەم فەقری کولتوری دیمۆکراسی و ناتەندروستی سیستەمی هەلبژاردن لە ئێران‌دا، بە بایکۆت و لە پەراوێزراگرتنی خەڵک لە سوودوەرگرتن لە دەرفەتی هەلبژاردنەکاندا، نە کولتوری دیمۆکراسی دەوڵەمەند دەکات و نە سوود بە تەندروستکردنی سیستەمی هەڵبژاردنەکان دەگەیەنێت،و نە سوود بە کانالیزەکردنی فەرمی گەلالەی مافەخوازی کورد،و شوێندانەری قوورسایی کەیسی کورد لەسەرئاستی ململانی و دیاریکردنی ئاجێندەی سیاسەتی سەرانسەری ئێران، دەگەیەنێت.
بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەژێر تیشکی ئەم لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنانەدا، پێوایە و روو لەخەڵکی کوردستان تەوسیە دەکات، کە باشترین گووزینەی نێوان بەشداری و بایکۆت، دەتوانێت بەشداری هەدفمەند و مافخوازانە بێت،وە لەوراستایەشدا داوا له هه‌موو نوخبه‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد، رێكخراوه خویندكارییەکان، حیزب‌و گرووپه مه‌ده‌نی‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی كوردستان ده‌كات، تابەڵکوو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شەخسی، سێنفی و حیزبیەوە دابنێن، و بۆ گه‌ڵاڵه و ئاراستەكردنی داواگەلی سیاسی، ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تێبكۆشن، و هەوڵ بدەن بەئاجێندای ئاوێنەیی کە تەعبیر لە داخوازەکانی رەوای کورد و چین‌و توێژی گەل بکات به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، و پاڵێوراوی جێی متمانه و خاوەن ئاجێندەی داخوازەیەکانیان، لە ململانی هەلبژاردنی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری‌دا ده‌ستنیشان بكه‌ن و به به‌شداری به‌رچاو و هەدەفمەندانەی خۆیان، لە رەوتی دیالۆگ و گوفتمانی مافخوازی دەگەل پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆماری، ئەسلی "سیاسەتی بدە و بستان"، بەلایەنی بەرامبەر بقەبلێن.
بەرێزان
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی بزوووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازان له سه‌ر به‌شداریكردنی ئاگایانه‌و مه‌عقول و هەدەفمەندانە له هه‌لبژاردنه‌كاندا، بەمانای ئاراستەکردنی شەرعییەت به حكومه‌ت‌و خه‌ڵكی تر نیه، به‌ڵكو چەشنێک ته‌ئكیدكردنه‌وه له سه‌ر زەقکردنەوەی داوا ره‌واكانی كورد له ئێران‌دایە، و پێمانوایه خه‌ڵكی كوردستان ده‌بیت له گشت رێگەگەلی كه‌م هه‌زینه‌و مه‌ده‌نیانه بۆ خستنه رووی داواكانیان سوود وه‌ربگرن.
ئەوەی راستی بێت، سیاسەتی بایکۆت یان خۆدزینەوە لە بەشداریکردن لە رەوتی هەڵبژاردنه‌كاندا، بەدرێژایی ۴۲ ساڵی رابردوو، بەئازموون بۆ گشت لایەکی دەرخستووە، کە هیچ سوودێكی بۆ كورد تێدا نەبووە و نی‌یه و ناشبێ. بۆیە لێرەدا رادەگەیەنین کە سه‌ره‌رای هه‌موو ره‌خنه‌كانمان له نادیموكراتیك بوونی سیستەمی هەڵبژاردن له ئێران‌دا، بەڵام بەوحالەش هەڵبژاردنەکان ئەگەر وەک سیناریۆییەکی مەهەندیسی کراویش بنرخێندرێن، لەکات و زەمەنی خۆیاندا ئەنجامدراون.
دیارە لێرەدا ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی بایکۆتی لایەنەکانی کوردیەوە هەیە، بەئازموون دەرکەوتوو کە سیاسەتی بایکۆت، کاردانەوەی ئیجابی لەئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردی لێنەکەوتۆتەوە، هەروەک بۆ گشت لایەک ئاشکرایە، دەگەڵ ئەوەش لە ماوەی ۴۲ ساڵی ڕابردوودا، لایەنە سیاسییەکان لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی بایکۆتی فەعالی هەلبژاردنەکان تەئکید و پێداگریان کردووە، بەڵام بەوحالەش پرۆسەی هەڵبژاردن بە هەموو کەم و کۆری و پێشێلکارییەکانی، بەبەشداری نیسبی خەڵک لە بوارە جیاجیاکاندا، بەرێوە چووە، و خەڵک دەگەڵ رێزیان بۆ سیاسەتی بایکۆتی حیزبەکان، لەرووی ناچاری وە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ژیانی گشت رەهەندیان، واتە ئەمنییەتی شووغلی، ئابووری، و مەوقعییەتی منالەکانیان لە زانکۆ، و ،،،،وە لەسەرێک پاراستنی بەرژەوەندیی شەخسی و بنەماڵەییان، لە هەڵبژاردەکاندا کەم و زۆر بەشدارییان کردووە. بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرەچاوگرتنی ئەم واقعییەتە لە ژیان کە خەڵکی کوردستان تووشگیری هاتووە، سیاسەتگووزاری بکەن و هەڵویست وەربگرن، بۆ ئەوەی زوو یان درەنگ توێ ئافەتی دابرانی خەلک لە حیزبەکان، داوێنگیری کۆمەلگای سیاسی کورد، نەبێتەوە.
بژی کورد و کوردستان
سەرکەوێ خەباتی گشت رەهەندی کورد، لەپێناو دابینکردنی مافی قایم بەزاتیان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ی کوردی
١٠/٥/٢٠٢١