فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەرکۆ یونس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ جاری چوارەم دوای سەردانکردنی بەغدا، سەردانی هەولێری پایتەختی کردەوە.
دوور لەڕەهەندە سیاسییەکانی ئەم سەردانە و پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانی هەردوولا.
هەرێم و ئێران، لەم بارودۆخەدا دەتوانین بەدووانەیەکی بەیەکەوەگرێدراوی هاوبەش بناسێنین، لەڕووی ئابوری و بازرگانی وگەشتیاری و بوارەکانی تری پەیوەندی کلتوری و فەرهەنگی هتد... .
 
پەیوەندیەئابورییەکانی ئێران وعێراق، لەئاستێکی پێوانەیی زۆر باشدایە، سەرەڕای کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، بەرزترین ڕێژە تۆمار دەکات و ساڵانە زیاتر لە (13) ملیار دۆلارە وبەشی زۆری لەڕێگەی هەر سێ دەروازەی نێودەوڵەتی(حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان ) و چەندین مەرزی نافەرمییەوە دەکرێت و لەهەندێ سنوری هەردوولا کاری قاچاخی گواستنەوەی کەلوپەل، لەڕێگەی کۆڵبەرییەوە ئەنجامدەدرێت و سەرچاوەی بژێوی بەشێکی زۆری دانیشتوانی سەر سنوری هەردوولایە. بەپێ ی ئامارە نافەرمیەکان، قەبارەی بازرگانی نێوان هەولێرو تاران، ساڵانە نزیکەی (4 بۆ 5) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەم بابەتە، لەکۆبونەوەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکوەزیرانی هەرێمدا، جەختی زیاتری  لەسەرکرایەوە.
 
ئەمە جگەلەوەی دەیان خوێندکاری هەرێم، لەزانکۆکانی ئێراندا خەریکی وەرگرتنی بڕوانامەن، لەهەمانکاتدا سەدان کرێکاری کوردی ڕۆژهەڵات لەشارەکانی هەرێمدا، کار دەکەن.
هەروەها لەساڵانی ڕابردوودا، دوای ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتیانی هەردوولا، ڕێژەیەکی زۆری هاونیشتیمانیان، سەردانی کۆماری ئیسلامیان کردووە و لەهەمانکاتدا پشکی شێری گەشتیارانی هەرێم، لەئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەت لەکاتی بۆنەنەتەوەییەکانی وەک نەورۆزدا، کە بەسەدان گەشتیار ئەژمار دەکران وشاروشارۆچکەکانی هەرێمیان قەرەباڵغ دەکرد.
 
ئەوەی بەلای حکومەتی هەرێمەوە، گرنگە وجێگەی بایەخە، بابەتی سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی هەرێمە بەگشتی وهەولێری پایتەخت بەتایبەتی، چونکە بۆ چەندجارێک لەلایەن ملیشیاچەکدارەکانی سەر بەئێران، فرۆکەخانەو هەولێر مووشەکباران کراوە، نزیکبوونەوە لەئێران، واتە کەمبونەوەی فشاری ملیشیاکانە لەسەر هەرێم وهەر ئەمەش لەبەرژەوەندی هەرێمە، پێمان وایە، حکومەتی هەرێم ناتوانێت و لەبەرژەوەندی نی یە، دژ بەئێران مامەڵەبکات، ئەمە واقیعە و پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.
 
لەئێستادا، وادەردەکەوێت حزبە کوردیەکانی دژ بەکۆماری ئیسلامی لەهەلومەرجی هەرێمی کوردستان تێگەشتوون، نایانەوێت وەک پەکەکە ببنەهۆی تێکدانی سەقامگیری هەرێم، ئاسایشی هەرێم بەلایانەوە گرنگە، هەربۆیە لەم هەلومەرجەدا ئەو حزبانە کاروچالاکییەک ناکەن، ببێتەهۆی مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم.
 
پێمان وایە، هەتاوەکو هەرێمی کوردستان، پەیوەندیەکی پتەو وتۆکمەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبێت، لەڕووی سیاسی و ئابوری وبازرگانییەوە، لەبەرژەوەندی هەردوولایە وبەرژەوەندی هاوبەش ڕەهەندی سەرەکییە، هەرچەندە لەڕووی ئابورییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران، قازانجی زیاتر دەکات. بەڵام بۆ هەرێم، ئێران سەرچاوەیەکی گونجاوە بۆ هاوردەکردنی پێداویستیەکانی دانیشتوان، بەنرخێکی گونجاو و تێچونێکی کەم.
 
*ئابووریناس
۲۹/۴/۲۰۲۱

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان