فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەوتنەکانی رەوتی خەباتی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان‌دا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.

هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەڵات خەبات دەکات، پشتگیریی و پاڵپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناو دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێی وایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانی‌خواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەڵگایەکی پڕ لە ئاشتی‌و ئازادی، وە هاوژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەم‌پەیوەندییەدا باوەریوایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەڵگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاو خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆرگانیکین کە چارەنووسیان لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی راستی بێت ئازادی و بەختەوەری، وە هاوژینی بەئاشتی دوولایەن کاتێک موحەقەق دەبێت، کە ژنان بە دوور لە رەوتی "فمینیزمی رادیکالی" کە راگرتنی گۆپالی ژنان لەسەر سەری پیاوان جایز دەزانێت، هەوڵبدەن بەسودوەرگرتن لە قووتابخانەی "فمینیزمی کولتووری" کە چەسپاندنی ماف و ئازادی ژنان بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیاڵۆگی مافخوازی و ئاشتیخوازانە دەگەل پیاوان تەوسیە دەکات، ئەسلی ئازادی و یەکسانی لەناۆ کۆمەڵگادا، نەهادینە بکەن،و لەئەنجامدا ئازادی و بەختەوەری و هاوژینی بەئاشتی دووقۆلی، مسەوگەربکەن.

بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان

شورای هاوئاهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان
7/3/2021


 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان