فەرشید رۆستەمی
ئه‌مه پرسیارێك بوو یه‌كێك له مامۆستاكانم ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ورووژاندی و به هه‌موو خوێندكارانی ده‌گوت، شرۆڤه‌ی ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه بكه‌ن كه ئێمه وه‌ك وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌گشتی، له هه‌موو وڵاتانی تر زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی جوان دواوین و هه‌زاران كتێب و نامیلكهمان له‌سه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ڕ بڕیاردان و ده‌ركه‌وته‌ی ئامانجه‌كان هه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئێمه ده‌بێ له هه‌موو شوێنێك به ئه‌خلاقتر بێت و جوانترین ڕه‌وشت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ببینرێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زۆرتر له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی تر، ده‌بێ پابه‌ندی ڕه‌وشتی جوان و ئه‌رێنی بێت، به‌ڵام خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤی ده‌وروبه‌رمان ئه‌وه ناڵێت. له‌به‌رچی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ڕووداوه‌كاندا به عه‌قڵ و زانست ڕووبه‌ڕوو ده‌بن و ئه‌مڕۆ ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی جوان زۆرتر له‌وێوه ده‌بینین، ئه‌وانن سه‌رمه‌شق بۆ ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه له‌وانه‌یه ئێمه به قه‌د ژماره‌ی ساڵی بنیاتنانی هه‌ندێك له‌و وڵاتانهـ كتێبمان له‌سه‌ر چاكه‌كردن و فڵان و فیسار هه‌بێت، هۆی چییه و ئه‌م دیارده‌یه بۆ چ شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی من بوو:
یه‌كه‌م: به‌ر له هه‌موو شتێك باشتر وایه بڵێم هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان عه‌ره‌بی گوته‌نی قیاسی مع الفارقه، به‌تایبه‌ت دنیای ده‌سته‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا. چونكه تاریفی مرۆڤێك كه باوه‌ڕی به هیج جۆره ئاینێكی ئاسمانی و دنیایه‌كی تر نییه، له‌گه‌ڵ تاریفی مرۆڤێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كه به درێژایی مێژوو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كان هه‌بووه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه جیاوازه. ده‌توانین بڵێین ئه‌م بابه‌ته و تاوتوێكردنی بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و هه‌ر بیر و ئایدۆلۆجیایه‌ك به جۆرێكه.
واته بوونی بڕێك ده‌قی ئاسمانی و ئیلاهی وه‌ك قورئان و ڕوانی بیرۆكه‌یه‌كی ئاركائیك له مێشكی ئێمه و پێشینانی ئێمه‌دا، هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تییه كه ئه‌خلاقه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان به جۆرێك سه‌یر بكه‌ین، له كۆتایی هه‌ر چاكه‌یه‌ك خێرێكمان بۆ بنووسرێ، له حاڵێكدا كه تووشی خراپه‌یه‌ك ببین و به باشی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه تووشی عه‌زاب و ئه‌شكه‌نجه‌ی خوا ببین. ئه‌م دووهۆیی ئه‌ندێشه‌یه سه‌ره‌كیترین بنه‌مایه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پارامێتره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ڕۆژئاوا، ئه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه ئێمه به جۆرێك له جۆره‌كان بڕوامان به دنیایه‌كی تر هه‌یه و ڕۆژئاوا نیه‌تی.
هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش ده‌توانێ له نێوان دوو كه‌سی زۆر نزیك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست بكه‌وێ. ئه‌م شتانه له‌به‌رچاو بگرین، دزی، خیانه‌ت، درۆ، كوشتن و.. ئێمه وا فاممان كردووه كه له حاڵێكدا ئه‌م كارانه نه‌كه‌ین ڕۆژی قیامه‌ت خوا پاداشتمان ده‌داته‌وه و ئه‌گه‌ریش تووشی بین، ئه‌وا دۆزه‌خ و تووڕه‌یی خوا چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
كه‌واته له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه ئه‌خلاق هه‌میشه گرێی خواردووه به دنیایه‌كی میتافیزیكه‌وه، ئه‌گه‌ر مرۆڤه ئیمانداره‌كان سوستی عه‌قیده و باوه‌ڕیان ببێ و پاراستنی ئه‌م چه‌مكانه بۆیان گرنگ نه‌بێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤانێك به‌ره‌وڕوو ده‌بین كه پابه‌ندی ڕه‌وشتی جوان نین و كۆمهڵگهیش پڕ ده‌بێت له نه‌بوون یا كه‌مبوونه‌وه‌ی مرۆڤی به ئه‌خلاق. ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌خلاقی جوان جیا له باسی دنیایه‌كی تر، ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه كاتێك هه‌موو دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه پابه‌ندی ئه‌خلاق بوون، ئه‌وه له‌م دنیاش هه‌مووی به به‌خته‌وه‌ری پێكه‌وه ده‌ژین و نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری ڕوومان تێناكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه زۆرتر له پیاوچاكانێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ران و كه‌سانی تره‌وه بیستوومانه، ئه‌وان دووپاتیان له‌سه‌ر دنیایه‌كی تر كردووه‌ته‌وه و ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه بۆ درۆ هه‌مانه، هه‌مان ئه‌و تاریفهیه كه هه‌زار ساڵ پێش ئێسته كراوه و نازانین ئه‌گه‌ر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆستێكماندا غه‌یبه‌تی یه‌كێكی تر بكه‌ین، ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و تووشی هیچ بێئهخلاقییهك نه‌بووین. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چه‌مكه ئه‌خلاقییه‌كانی ئێمه به‌پێی ڕۆژگار نوێ نه‌بوونه‌ته‌وه و كه‌متر باسی ئه‌وه كراوه كه ڕه‌وشتی جوان له پله‌ی یه‌كه‌مدا كه‌ڵكی بۆ ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان هه‌یه.
بابه‌تی خۆكوشتن له ئایندا به‌حه‌رام ناو براوه و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت، بۆ تاهه‌تایه ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان خۆكوشتن له فه‌لسه‌فه‌ی ئالبێر كامۆ یان له دۆخێكی كافكاییدا بگره هه‌مان حه‌قیقه‌ته و جیا له‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی نییه، زۆر به‌رز و پیرۆزیشه، ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره‌كان و به كورتی جیاوازی پێناسه‌كردنی ئه‌خلاق بوو له‌لای ئێمه و ڕۆژئاواییه‌كان.
بێ ئهخلاقبوونی ئێمه به مانای نه‌بوونی چه‌مكی ئه‌خلاقی و باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشینان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشت و ئه‌مری ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵام 90%ی سه‌رچاوه ئه‌خلاقییه‌كانی ئێمه له ده‌قه قودسییهكان وه‌رگیراون و ئه‌مڕۆ نه‌مانی بڕوا به‌و چه‌مكه یان كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به ئاین، هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بێ ئه‌خلاقی ئێمه‌یه.
لێره به‌دوا به كورتی ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی تری گرنگ بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر باش بیر بكه‌ینه‌وه له سه‌ریان و له خه‌سار و لایه‌نه‌كانیان تێ بفكرین، به‌و به‌رداشه ده‌گه‌ین كه ده‌كرێ ئه‌مانه‌یش چاره‌سه‌ر بكرێن و كه‌متر بێئه‌خلاقی له خۆمان و مرۆڤی ده‌وروبه‌رمان ببینین.
دووه‌م: لایه‌نێكی تری خه‌ساره‌كه بۆ پراگماتیزه نه‌كردنی ئه‌خلاق ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته چه‌مكی ئه‌خلاق لای ئێمه ته‌نیا له ئایدیا و مێشكماندا ماوه‌ته‌وه و له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به كاری ناهێنین، به زمانێكی ئاساییتر، هه‌موومان ده‌زانین درۆ ئه‌خلاقێكی ناشایسته‌یه، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێنرخبوونی ئه‌خلاق، یانی ڕه‌وشتی جوان لای ئێمه كه‌م نرخ بووه‌ته‌وه و هیچ بایه‌خی پێ نادرێ. كه دووجار درۆ بكه‌ین، ئه‌و ڕه‌وشته لامان ئاسایی ده‌بێته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه بۆمان. پراگماتیزهكردنی ئه‌خلاق ده‌توانێ هه‌وڵێك بێت له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه یان كه‌سی تره‌وه كه له هه‌ردوو به‌شدا دیاره پشتگوێمان خستووه.
سێیه‌م: ئه‌م دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه له حاڵێكدا بوو كه ئێمه فام و تێگه‌یشتنێكی دروست و ڕێكوپێكمان هه‌بێت له ئه‌خلاق. به‌ڵام جاری وا هه‌یه هه‌ر له بنه‌وه تووشی نه‌زانین یان خراپ تێگه‌یشتن بووین. واته هێشتا نازانین ئه‌خلاق چییه و كامه‌یه؟ جۆره‌كانی ناناسین و كه‌مترین ئاگاداریمان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشتی مرۆڤ و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه. لێره چونكه هیچ فامێكمان نییه، هه‌ندێ جار به مرۆڤێك ده‌ڵێین بێئه‌خلاق، كه‌چی وا نییه. زۆرجار به كه‌سێك كه زۆربه‌ی كات بێده‌نگه ده‌ڵێین خۆبه‌زلزانه، تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه نابێت و خۆی له ئاستی ئێمه نابینێ، به‌ڵام بۆ یه‌كێك ئه‌و بێده‌نگییه به ئه‌رێنی نازانێت و بڵێت بێده‌نگی باشه، مرۆڤ بیر ده‌كاته‌وه، له بێده‌نگیدا و زۆر شت فێر ده‌بێت و هه‌ر له‌وه‌وه تووشی ئه‌زموونێكی باش ده‌بێ، ئه‌مه یه‌كێك له‌و نموونانه‌یه.
چواره‌م: هه‌ندێ جار خۆمان ده‌زانین له بواری ئه‌خلاق شتێكی ئه‌وتۆ نازانین، نه كتێبمان خوێندووه‌ته‌وه و نه به جۆرێك له جۆره‌كان به ئاگایی و زانست له‌سه‌ر ئه‌خلاق گه‌یشتووین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی كه‌سانی تره‌وه به كه‌سێكی به ئه‌خلاق ناو ببرێین، به‌ڵكو بۆ ژیانی خۆمان، باشتر بژین، به‌ڕه‌حم بین، فێری خۆشه‌ویستی بین، حورمه‌تی خۆمان و مرۆڤ و چه‌مكه پیرۆزه‌كان بگرین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێویستی نازانین و هیچ هه‌وڵ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه ناده‌ین. پێم وایه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆرتر تووشی ئه‌م دوو خاڵه‌ی كۆتاییه و ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ بیر له چیبوونی ئه‌خلاق و چۆنییه‌تی بكه‌ینه‌وه، له‌مه‌ی كه هه‌ین، باشتر ده‌بین.