فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د.سالار  ئەحمەد مام حەسەن

پزیشك لە بەشی رادیۆلۆجی لە سیتی هۆسپیتەڵ

زۆرینەی ئەو كەسانەی لەوڵاتانی تر بەهۆی كۆرۆناوە گیانن لەدەست دەدەن، دەركەوتووە كە زۆرینەیان نەخۆشی درێژخایانیان هەیە وەك نەخۆشییەكانی (دڵ، سی، شەكرە) جگە لەوەش زۆرینەی ئەو توشبووانەی بەرگەی ڤایرۆسەكە ناگرن و گیان لەدەست دەدەن و چانسی چاكبوونەوەیان كەمترە، كەسانی بەتەمەنن.بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكانی كەلەبەر دەستدان، تائێستا لەوڵاتی بەریتانیا، دوو كەسی گەنج بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی ئەوانەی تر كەسانی بەتەم ن بوون یاخود نەخۆشی درێژخایانیان هەبووە. یەكێك لەو گەنجانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەو هۆیشەوە گیانی لەدەستدا، وەك حاڵەت و كەیسێكی دەگمەن مامەڵەی لەگەڵكرا، چونكە یەكەم كەس بوو لەو تەمەنەدا لەبەریتانیا بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستبدات.بەپێی راپۆرتی پزیشكی، ئەو نەخۆشخانەیەی حاڵەتی گیانلەدەستی ئەو توشبووە گەنجەی تێداتۆماركراوە، ئەگەرچی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابووە، بەڵام هەر لەبنەڕەتدا باری تەندروستی جێگرنەبووەو چەند كێشەیەكی تەندروستی هەبووە و نەخۆشی درێّژخایانی هەبووە، بەبێ ئەوەی راپۆرتە پزیشكییەكەی نەخۆشخانەكە ئاماژە بەوە بكات كە چ جۆرە نەخۆشییەكی درێژخایانی هەبووە، یان كێشە تەندروستییەكەی پێشووتری چی بووە.ئەو گەنجەی تر كەتەمەنی 13 ساڵبوو لەشاری لەندەن كۆچی دواییكرد، بەتەواوی شتێكی نامۆبوو بۆ سیستمی تەندروستی ئەو شارە، بەوەی كەسێك لەو تەمەنە منداڵەدا نەخۆشی درێژخایانی هەبێت و بەرگری لەشی لاوازبێت و بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدات.بەگوێری زۆرێكیش لەو لێكۆڵنەوانەی بڵاوكراونەتەوە، پێ دەچێت تاماوەیەكی دورتر ئەم ڤایرۆسە بمێنێتەوەو وا بەئاسانی و بەزوویی لەناو نەچێت.(college London modelling ) لەراپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەگەر ئەم ڤایرۆیە بەو شێوەیەی ئێستا بڵاوبێتەوەو چارەسەری پێویستی بۆ نەدۆزرێتەوە  ئەوا رەنگە تامانگی ئابی ئەمساڵ، تەنها لەوڵاتی بەریتانیا 250 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدات.بەڵام ئەگەر بێت و زۆرینە پابەندی رێنمایی و رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان ببن و لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوە، ئەوا لانیكەم دەتوانرێت هۆركارێك بێت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی تووشبوان و لەوێشەوە رێژەی مردن كەمتر دەبێتەوە، پێ دەچێت ئەو رێژەیە لە 20 هەزار كەس تێنەپەڕێت.بەشێوەیەكی گشتی و بەهۆكاری جیاجیا ساڵانە لەبەریتانیا 600 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن، كە زۆرینەیان ئەو كەسانەن كەبەتەمەنن یان نەخرشی درێژخایانیان هەیە، یان هەردووكیانن، بەشێكیشیان پەیوەندی بەو رووداوە جیاجیایانەوە هەیە كەلەوڵاتێكی گەورەو قەرەباڵغ و پڕلەجووڵەی وەك بەریتانیادا روو دەدەن.پرۆفیسۆر (سەیر دەیڤید) لەزانكۆی كامبریج رایگەیاندووە  رێژەی لەسەدا 10ی دانیشتووانی بەریتانیا كە كەسانی بەتەمەنن و تەمەنیان لە 80 ساڵ زیاتەرەو نەخۆشی درێژخایانیشیان هەیە، مەترسی ئەوەیان هەیە بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەست بدەن.پرۆفیسۆر (سەیر دەیڤید) لیستێكیشی دروستكردووە بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی توشبونیان بەكۆرۆنا، مەترسی گیان لەدەستانیان لێدەكرێت .تەمەن رێژەی مردن10 ساڵ %020 ساڵ %0.130 ساڵ %0.240 ساڵ %0.150 ساڵ %0.160 ساڵ %0.170 ساڵ %1080 ساڵ %10 بەپێی ئەو خشتەیە،  ئەو كەسانەی تەمەنیان لە70 ساڵ زیاترە، ئەگەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن، ئەوا مەترسی زیاتی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت، بەراورد بەو كەسانەی تر كە تەمەنیان لەخوار 70 ساڵیەوەیەو تووشی كۆرۆنا دەبن.لەبەر ئەوەی لەرێگەی هەواو بەركەوتنەوە ئەم ڤایرۆسە لەكەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر، كەواتە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە قەرەباڵغەكان، هەنگاوو رێكارێكی تەندروستە، بۆ رێگرتن و بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا. دەبێت ئەو راستییەش بزانین كە ساڵانە لەبەریتانیا و بەهۆی سەرماو سۆڵەو پەتا وەرزییەكانی وەك كۆكەو هەڵامەت و قورگ ئێشە، نزیكەی 17 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن.

17/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان