ستروان ستیڤێنسۆن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی به باش وه‌سف كرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژییانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عیراق و به تایبه‌تی كوردستانی عێراقی و گوتی ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یه له داهاتوودا.
ستروان ستیڤێنسۆن رێزی گرت له پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووری له كوردستانی عێراق له ژێر رێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك كۆمار مه‌سعود بارزانی و خوازیاری گه‌شه‌سه‌ندنی هاوكاریكردنی ئابووری و سیاسیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامه له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراق.
له چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی بالای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له خواستی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لا كرا بۆ به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتن و باشتركردنی ره‌وشی مافه‌كانی مروڤ له ناو عێراق و رێزگرتن له مافه‌كانی كه‌مایه‌تییه قه‌ومی و ئایینییه‌كان. ستروان ستیڤێنسۆن گوتی كه كوردستان به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای ئاشتیانه و قبووڵكردنی كه‌مایه‌تییه‌كان و ئایینه جیاجیاكان، وه‌ك نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه كار ده‌كات بۆ به‌شه‌كانیتری عێراق.
ستروان ستیڤێنسۆن، ئه‌ندامی پارێزگارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له سكۆتله‌نده‌وه، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له برۆكسێل گوتی: سه‌رۆك بارزانیی خوازیاری گه‌شه‌سه‌ندنی هاوكاریی ئابووری و سیاسیی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورووپا له كوردستان و ده‌وری ئه‌ورووپا له ره‌وتی دیموكراتی وپێشكه‌وتنی ئابووری له عێراق بوو.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها باسی له روانگه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ سه‌رنه‌كه‌وتنی سیاسه‌تی هه‌نووكه‌یی حكومه‌تی عێراق له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قه‌رارگای ئه‌شڕه‌فی كرد و ته‌ئكیدی كرده سه‌ر پێویستیی گۆڕینی تاكتیكه‌كان و به تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف به شێوازی مرۆیی.
من باسی ئه‌وه‌م كرد كه دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف وه‌ك كه‌سانی جێی سه‌رنجی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ك په‌ناخواز و په‌نابه‌ری سیاسی له عێراق ناسراون.
من هه‌روه‌ها ته‌ئكیدم كرد كه دوامۆڵه‌تی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی كامپی ئه‌شڕه‌ف، رێگره له به‌رانبه‌ر كاری كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌بێ به بێ دواكه‌وتن، ره‌وشی په‌ناهه‌نده‌یی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف چالاك بكات و ئه‌وه‌ی پشتڕاست بكاته‌وه و ئاسانكاری بكات بۆ دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان له وڵاتانی سێهه‌م، به پێی داواكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمیساریا و نێردراوی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا. سه‌رۆك بارزانی گوتی كه هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته كار به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ ئه‌م قه‌یرانه.
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌وانی
10ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011