فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 



بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ قوربان له‌ خه‌لكی‌ كوردستان ده‌كات

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی‌ ئیسلامی، به ‌رێزه‌وه‌ به‌ پێشوازی‌ ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ‌ ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکات‌و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و  بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاووەڵاتیان‌و سه‌رجه‌م موسلمانانی‌ كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتیمانی کوردان لەدەست ستەمکاران، داگیرکاران و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و سەرۆیی و چەقبەستوویی بهێندرێت.

ئاشتی خوازان:
هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان به‌سه‌لامه‌تی‌ و لەشساغی، وە تەبەرووکەوە بگه‌رینه‌وه‌ كوردستان‌،و لەئەنجامی تەبەروکی جێژنی قوربانەوە، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کوردان، لێکتێگەیشتن و پێکەوکارکردنی نێوان حیزبی، وە لە ئەنجام دا ئاسایش و ئارامیی‌ بال بكێشێت به‌سه‌ر بارودۆخی چوار بەشی كوردستاندا.

شووڕای هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 10/8/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان