فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هەنگاوی سێیەمی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی ئێران لەئێستادا كاتییەتی، ئەوەش مافی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، كە ئایا ئەو هەنگاوە جێبەجێبكات یان نا".

قسەكانی محەمەد جەواد زەیف وەك هەڕەشەیەك بوو بۆ ئەوروپاو راشیگەیاند "هەموو ئەندامانی لیژنەی هاوبەشی رێكەوتننامەی ناوەكی، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە ئەمەریكا لەپشت ئەو گرژیانەوەیەو داواكارییەكانی ئێرانیش هەر لەسەرەتاوە سنووردار و ڕوون بوون، هیچ پێشبینییەكیش نەبوو، كە داواكارییەكانی ئێران لەسنووری رێكەوتننامەی ناوەكی بڕۆنە دەرەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی راگەیاند "ئەگەر بێت و رێكەوتننامەی ناوەكی بەتەواوەتی لەلایەن ئەوانی ترەوە جێبەجێنەكرێت، ئەوە ئێمەش بەناتەواوی جێبەجێیدەكەین، بەدڵنیایی هەموو رێوشوێنەكانمان لەچوارچێوەی رێكەوتننامەی ناوەكیدایە".

وەك ئاماژەیەكیش بۆ داواكاری هەندێك وڵاتانی ئەندام لە رێكەوتننامەی ناوەكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی "هەنگاوی سێیەم" لەلایەن ئێرانەوە بۆ كەمكردنەوەی پابەندییەكانی، زەریف باسی لەوە كرد، كە ئەو كارە تەنیا پەیوەندی بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیەو بڕیار لەو بابەتە بدات، هەڕەشەشی كرد، كە ئەگەر لایەنەكانی تر پابەندییەكانیان بەجێنەهێنن، ئەوە هەنگاوی تریش دەنێین.

ئێران‌و ئەمریكاو وڵاتانی تری ئەوروپاو روسیاو چین ساڵی 2015 رێككەوتنی ئەتۆمیان واژوو كرد، بەڵام بەهۆی كشانەوەی ئەمریكا لەرێككەوتنەكە، ئێستا كێشە دروست بووەو ناوە ناوەش تاران هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی دەكات.

4/8/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان