ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ، لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ خولێكی نوێی دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان نوێنەرانی ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان سەبارەت بە بەدیهێنانی ئاشتی و كۆتاییهاتنی شەڕو پێكدادانەكان لە ئەفغانستان دەستیپێكردووە ، هەر لەو بارەیەوە سوهەیل شاهینی وتەبێژی وەفدی تاڵیبان بۆ دانوستانەكانی ئاشتی بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند: تاڵیبان و ئەمریكا دوای دانوستانێكی زۆر نزیكبوونەتەوە لە جۆرێك لە رێككەوتن تێیدا زۆربەی بابەتە سەختەكانی پەیوەست بە دۆخی ئەفغانستان چارەسەر بكرێت.
4/8/2019