فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عه‌باس مووسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، ئێران پێشنیازێكی خسته‌ به‌رده‌م واشنتن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، ئه‌مساڵ ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ واژۆ بكه‌ن كه‌ بۆ ساڵی 2023 دانراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پێشنیازه‌ی ئێرانی ره‌تكرده‌وه‌.

مووسه‌وی گوتیشی: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك، چاوی به‌ هیچ به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وتووه‌.

ئه‌م قسانه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان شكستیان هێنا، سێیه‌م هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئێران له‌ پابه‌ندبوونی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت".

مووسه‌وی روونیكرده‌وه‌، كاراكردنی "ئینستكس" (دارایی ئه‌وروپی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران) ئامانجی گه‌وره‌ و سه‌ره‌كی نییه‌، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ پابه‌ندبوونی ئه‌وروپا به‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی.

ئاماژه‌ی به‌وشه‌دا، "هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ئه‌وروپی كه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ ئاسایشی ده‌ریاوانی له‌ گه‌رووی هورمز پێشنیازكراوه‌، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی خه‌یاڵی و هیچ بونیادنراوه‌ و ئامۆژگاری ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وپیش ناكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا به‌شدار بن"، گوتیشی: "ئێران به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، بۆ پارێزگاریكردن له‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش هیچ پێویست به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك ناكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌".

مووسه‌وی جه‌ختی كرده‌وه‌، پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز مسۆگه‌ر نابێت، ته‌نیا به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ نه‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له‌ ناوچه‌كه‌، دۆخی ئه‌منی كه‌نداو و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ئاڵۆز ده‌كات.

30/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان