فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

برادۆست و باڵەكایەتی؛ بەهۆی تۆپبارانەكانەوە كچێكی 18 ساڵ شەهید‌و دوو برای بەسەختی برینداربون
قائیمقامی سۆران: حزبە كوردیەكانی ڕۆژهەڵات بیانویان داوەتە ئێران بۆ تۆپبارانكردنی گوندە سنورییەكان

دوو ڕۆژە تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەبیانووی هەبوونی پێشمەرگەی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە چڕی تۆپبارانكردنی گوند و ناوچە سنورییەكانی دەڤەری برادۆست و باڵەكایەتی دەستپێكردوەتەوە، بەهۆی ئەو تۆپارانكردنانەشەوە كچیكی تەمەن 18 ساڵ شەهید و دوو برای برینداربوون.

قائیمقامی قەزای سۆرانیش دەڵێت: هۆكاری ئەو تۆپبارانكردنانە دەخاتە ئەستۆی ئەو هێزە كوردیانە, و داواش دەكات عێراق و لایەنی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەكانی ئێران و توركیا بۆسەر خاكی هەرێم و هاوڵاتیانی مەدەنی بەدەنگ بێن.

بۆردومان و تۆپباران ناونیشانی قەندیل و برادۆست و باڵەكایەتین.

ئێران و توركیا سیمای هەڵگیرساندنی جەنگێك لە باشوری كوردستان نیشاندەدەن ، كە پێشبینی ناكرێت تاكۆتایی ئەم جەنگە زیانە گیانی و ماددیەكانی چەندو چۆن دەبن.

لە دوو رۆژی رابردودا تۆپخانەكانی ئێران تۆپبارانەكانیان لە كوێستان و گووندو ئاواییەكانی برادۆست و باڵەكایەتی لە سنووری قەزاكانی سۆران و چۆمان چڕكردۆتەوە، بەجۆرێك كچێكی تەمەن 18 ساڵ شەهید بوەو دوو براشی بیرنداربوون، هاوڵاتیەكی گووندی ئاڵانە لە قەزای چۆمان باس لە رەوشی گوندەكەیان و دۆخی خەڵكەكەی دەكات.

قایمقامی قەزای سۆران دەڵێت: هێزە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ناتوانن لە سنوورەكانی باشووری كوردستانەوە رۆڵی كارای خۆیان بەرامبەر ئێران نیشان بدەن، تەنها بونەتە هۆكاری زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی مەدەنی.

ئەو ناوچانەی بونەتە ئامانجی تۆپبارانی تۆپخانەكانی ئێران بریتین لە كوێستانەكانی ئاڵانەو گوندەژۆرو بەردەسۆران و زینوێ لەباڵەكایەتی ، هاوكات لەبرادۆستیش كوێستانەكانی بەربزین و چەند گوندێك كراونەتە ئامانج.

12/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان