سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری حه‌سه‌ن رۆحانی، سەرۆک كۆماری ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، رۆحانی داوا دەکات بە زووترین کات کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئازاد بکرێت، کە لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە لە جەبەلتاریق دەستی بەسەردا گیرا.
راشیگه‌یاندووه، به‌ریتانیا به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییه‌وه روبه‌ڕووی سزای ولاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
رۆحانی له‌باره‌ی زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاته‌كه‌ی وتی، "زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی وزە زیاد دەکات و بۆ هۆکاری ئاشتیانە بەکاردەهێنرێن، هەروەها لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دایە."
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، هێزی دەریایی شاهانەی بریتانیا لەکەناراوەکانی جەبەل تاریق دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران‌دا گرت کە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو دواتر به‌ره‌و سوریا براوه.
12/7/2019