سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، ژنێکی کوردی بە ناوی "هێرۆ مستەفا" وەک باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە بوڵغارستان ناوزەرد کردووە.
هێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە هەوڵێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان لە دایک بووە. کاتێک هێرۆ مستەفا تەنیا سێ ساڵ تەمەنی بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئەمریکا وەک پەنابەر جێگیر بوون.
ناوبراو هەنووکە لە لیزبۆن، پێتەختی پۆرتغال، جێگری سەرۆکی وەفدێکە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا. ناوبرا پێشتر لە باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە لوبنان، هند و ڕۆک خزمەتی کردووە.
شایانی باسە کە هێرۆ مستەفا وەک ڕاوێژکاری باڵای جێگری پێشوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خزمەتی کردووە.
هێرۆ مستەفا بڕوانامەی ئەمنییەتی نەتەوەیی و توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە لە زانستگایی "جۆرج تاون" هەیە و هەروەها کارشناسی ئەرشەدی لە بواری پەیوەندی نێونەتەوەیی لە زانکۆی "پرینستۆن" هەیە.
بوون بە باڵوێزیی نابراو پێویستی بە دەنگی کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە.
ناوزەرد بوونی "هێرۆ مستەفا" بۆ بوون بە باڵویزی ئەمریکا لە بۆڵغارستان، سەلمێنەری لێهاتووی ژنی کورد و مایەی دڵخۆشی کورد بە گشتیی و بە تایبەتی ژنانی کوردە.
19/6/2019