فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی "محەمەد سەلاس"، یەکێک لە دەروێشەکانی گۆنائابادیی نیعمەتوڵڵاهیی ئێعدامکراو، کرد.

"عەلی سەلاس"، کوڕی "محەمەد سەلاس"، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئامادەکاری بۆ ساڵوەگەڕی ڕێوڕەسمی محەمەد سەلاس و بەڕێکردنی هەموو بانگهێشتنامەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندین کە نابێ ئەو ڕێوەڕەسمە بەڕێوەبچێت."

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا، دەڵێت: "سەرەڕای گرتنی تالار و ئامادەکاری بۆ ئەو ڕێوڕەسمە و ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەتییەکان لەو ڕێوڕەسمە، ئێمە وەک بنەماڵەی سەلاس، ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیەدا، دەڵێین کە زوڵم و زۆر بەسە."

ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ٩٧، حوکمی ئێعدامی "محەمەدڕەزا سەلاسی باباجانی"، یەکێک لە دەروێشەکانی گۆنائابادیی نیعمەتوڵڵاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، جێبەجێ کرا.

ناوبراو، بەوە تۆمەتبار کرابوو کە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەکان و مەئموورانی ئینتزامی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتووبووس، سێ کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی کوشتووە.

19/6/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان