بناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی بۆ شارەوانی ئیستانبوڵ لە "48ەمین فێستیڤالی نان و پەنیر"لە دارستانی بەڵگرادی شاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، ناوی كوردستان پێش كۆماری توركیا ههبووه.
لە وەڵامی ئەو رەخنانەی بەهۆی هێنانی ناوی "کوردستان" لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان ئاراستەی کرابوو، یڵدرم رایگەیاند: "وشەی کوردستان وشەیەکە، مستەفا کەمال ئەتاتورک پێش دامەزراندنی کۆمار، بۆ ئەو نوێنەرانە بەکاری ھێناوە کە بە مەبەستی بەشداری جەنگی سەربەخۆیی لە ناوچەکەدا ھاتوون".
ئەو کاندیدەی ئەکەپە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا: "ھەموو ئەو خەڵکانەی لە بستێک خاکی ئەم وڵاتە دەژین ھاووڵاتی پلە یەکی ئێمەن. با ھیچ کەسێک ھەوڵی جیاکردنهوهی کوردەکان نەدات. ئێمە وەک گۆشت و ئێسک واین".
28ی ئەم مانگە، 10 ملیۆن دەنگدەر لە شاری ئیستانبوڵ جارێکی دیکە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکی نوێ، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوو، کاندیدی ئەکەپە پۆستی سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵی بە کاندیدی جەهەپە بە جیاوازییەکی کەم دۆڕاند.
10/6/2019