فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەدە و فێرکردنەوە گەڵاڵەیەکی شوینیستی بۆ سەپاندنی زمانی فارسی بۆ مناڵانی پێش مەدرەسە پەسەند دەکا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران نیگەرانیی خۆی لە لاواز بوونی زمانی فارسی دەربڕی و داوای لە لایەنە پێوەندیدارەکان کرد کە ئەهمییەتی زیاتر بە زمانی فارسی بدەن.
دوابەدوای قسەکانی عەلی خامنەیی، ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی “ڕزوان حەکیم زادە” جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئێران باسی لە گەڵالەیەک کرد کە بە تەواوی شوینیستی و بۆ سڕینەوەی زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانە.
جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن ڕایگەیاند کە دەیانهەوێ بەپێی گەڵالەیەک هەڵسەنگاندن بۆ ئەو مناڵانە بکەن کە تا ئێستا تەمەنیان نەگەیشتۆتە تەمەنی یاسایی خوێندن و پێویستە ئەو مناڵانە پێش چوونیان بۆ قوتابخانە زمانی فارسی بزانن.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک چۆن دەیهەوێ هێژموونی شیعەگەری لە جیهاندا پەرەپێبدا، لە بەرنامەیەکی دیکە دا دەیهەوێ بەپێی یاسایاک کە هەر خۆیان ئامادە و پەسەندی دەکەن، زمانی گەلانی دیکەی ئێران بسڕنەوە و زمانی فارسی بکەنە زمانی هەموو گەلانی ئێران.
لەگەڵ ئەوەی کە زمانی فارسی زمانی ڕەسمی خوێندن و نووسینە لە ئێران و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی سەڵتەنەتی پەهلەوی و، نەتەوەی باڵادەست تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سڕینەوەی زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران.
ئەوەی کە تا ئێستا زمانی فارسی بە زۆر بەسەر نەتەوەکانی دیکەی ئێراندا سەپاوە و مناڵان لە دەسپێکی خوێندنەوە و لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەوە دەبێ بە فارسی دەرس بخوێنن و فێری زمانی فارسی بن، زوڵمیکە کە لە مناڵانی غەیرە فارس دەکرێ و بۆ مناڵێکی کوردی گوندێکی کوردستان زۆر سەخت و دژوارە کە لە یەکەم ڕۆژدا دەبێ بە زمانێکی بێگانە و جیا لە زمانی دایکی بخوێنێ و فێر بێ و تێیبگا، بەڵام ئەو گەڵاڵەیەی کە ئێستا باس دەکرێ لەوەش خرابتر و بە تەواوی سیاسەتێکی شوینیستییە نەک گەڵاڵەیەک بۆ پەروەردە و فێر کردن. لەو گەڵالەیەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردندا هاتوە کە مناڵانی تەمەن پێنج ساڵ دەبێ هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێ و لە هێڵەک بدرێن هەتا بزانن چ کەموکوڕییەکیان هەیە کە یەکێک لەو خاڵانە قسە کردنە بە زمانی فارسی. بۆ مناڵێکی کورد و بەلووچ کە لە بنەماڵەیەکی غەیرە فارسدا پەروەردە دەبێ و پێدەگا، چ مەنتقێک قبووڵی دەکا کە لە تەمەنی پێنج ساڵی تا حەوت ساڵیش کە زمانی دایکیی بە تەواوی نازانێ، چۆن دەتوانێ بە زمانی فارسی کە زمانێکی بێگانەیە و مناڵەکە هیچ سەروکارێکی لەگەڵی نەبووە؛ دەبێ قسەی پێبکات و ئەگەریش نەتوانێ قسە بکا ئەوە دەکەوێتە لیستی مناڵانی ڕیزپەر( ئیستسنایی) و کە ئەوەش نەک هەر دەکەوێتە خانەی هەڵاواردن، بەڵکوو بە ئاشکرا زوڵمێکی گەورەیە لە مناڵانی کورد، بەلووچ، ئازەری، تورک، عەڕەب و تورکمەن و هەر کەمەنەتەوەیەک کە لە ئێراندا دەژی.

٦/٦/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان