فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هۆی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ڕەخنەیان لە نیزامییانی حکوومەت گرت.

 ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایانگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە کوژراون.

ئەم ڕێکخراوەیە، لە هەمبەری کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ڕایگەیاندووە: "چۆن دەبێت ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن."

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتوویانە: "ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە."

ئەم ڕیکخراوەیە لە درێژەدا وتوویەتی: "وێڕای ڕەوایی دان بە کوشتنی کۆڵبەران، ئەسپەکانیشیان دەکوژن، تاکوو هەموو ڕیگایەکی نان دەرهێنانیان لێ ببەستن."

نیزامییان حکوومەت لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"ی پیرانشاردا، دەیان ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی و کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

٦/٦/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان