وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجێک بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت.
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، ئەمریکا شەڕی ئابووری لەگەڵ ئێران راگەیاندووە.
محەمەدجەواد زەریف هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر وڵاتەکەی هەڵنەگرێت، ”ئەوا ئامادەنین دانوستاندن بکەین“.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە شەڕ و دانوستاندن لەگەڵ یەک هەڵناکەن و ئەگەر ئەمریکا خوازیاری دانوستاندنە، دەبێ سەرەتا گەمارۆکان لابدات.
6/6/2019