به‌پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرك تایمز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له پرێس كۆنفڕانسێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌هاوكاری به‌ریتانیا گروپی تیرۆریستی داعشمان به ته‌واوه‌تی تێك‌شكاند و له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه جیهانییه‌كان هاوبه‌شین.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، به‌هاوكاریی به‌ریتانیا پێداگرین له كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوه‌كی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه مه‌ی له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا رایگه‌یاند، ئێران ده‌بێ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و پێشگری بكات له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه.
تێرێزا مه‌ى وتیشی: سه‌باره‌ت به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ناسه‌قامگیرانه‌ی ئێران له ناوچه و پێشگری له‌ده‌ست گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكیدا گفتوگۆمانكرد، به‌وه‌شه‌وه ئێمه له‌شێوه‌ی گه‌یشتن به‌و ئامانجه هاوڕا نین، من پێشتریش وتوومه كه به‌ریتانیا به ڕێككه‌وتنی ناوه‌كی پابه‌نده.
مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دیاره ئێمه و ئه‌مریكا ده‌مانه‌وێ به یه‌ك ئامانج بگه‌ین، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خه‌ینه گه‌ڕ هه‌تا پێشگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان بگرین، چونكه ئه‌و پرسه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچكه‌س نییه.
٦/٦/٢٠١٩