فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرەڕای ئەوەی کە هاووڵاتییانی خەڵکی ئیلام، توانییان ئاگرکەوتنەوەی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکەن، بەو حاڵەشەوە، ١٤ هێکتار لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە سووتان.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٤ هێکتار لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای ئیلام لە ئاگردا سووتان.

لەم ئاگرگرتنەدا، ٧ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکان' لە ناوچەی "عەرەب ڕوودبار"ی نزیک لە مەزارگەی ئیمامزادە عەباس، لە ئاگردا سووتان.

لەم بارەیەوە، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئیلام ڕایگەیاند: "لە بەرزاییەکانی "چەرمین" بە هۆی پووش و پاوەن، نزیکەی دوو هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگریان گرتووە."

لە لایەکی دیکەوە، لە گوندی "فازڵ ئاوا"ی شاری دەڕەشاری ئیلام، پێنج هێکتار لە گەنمی جووتیارانی ئەو شارەیە لە ئاگردا سووتان.

لە بەرەبەری وەرزی هاویندا و درەوکردنی گەنم و جۆی جووتیاران، بە هۆی ئاگرگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان، ساڵانە وەرزێڕانی کوردستان خەسارێکی بەرچاویان بەردەکەوێت.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاری و فریاكەوتنی ٢٤ کاتژمێری بۆ هەر ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە و داڕمان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، هاووڵاتییان خۆیان ئاگرکەوتنەوەکان کۆنترۆڵ دەکەن.

3/6/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان