فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی Dox on the Fox بە دەست هێنا.

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی "زانیار لوتفی"، خەڵاتی باشترین وێنەگری، لە فیلمی دێکومێنتاری "ئاشنگ"، لە فێستیڤاڵی وڵاتی ئامریکادا بەدەست هێنا.

فیلمی دێکۆمێنتاری "ئاشنگ" لە دەرهێنەری محەممەد سادق ئیسماعیلی، باس لە ژیانی ژمارەیەک لە ژنان لە گوندە سنوورییەکانی ئێران و پاکستان دەکات ، کە هاوسەرەکانیان فریوی چەند قاچاخچییەکیان خواردووە و خەریکی جێبەجێکردنی مادەی هۆشبەرن، بەڵام لە داو کەوتوون و مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی کراون و ئەو ژنانە ئەرکی ژیانێکی قورسیان لەو ناوچە بێبەریانەدا، لە ئەستۆدایە.

فیلمی دێکۆمێنتاری ئاشنگ، فیلمێکی ٣٠ خولەکییە و سەرەڕای وەرگرتنی باشترین خەڵاتی وێنەگری، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فێستیڤاڵەشی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

کاری وێنەگری ئەو فیلمە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرمان کراوە.
ڤێستیڤاڵەکە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئاڤریلی ٢٠١٩ لە شاری باتیویا لە ئەیالاتی ئیلینۆ بەڕێوەچووە.

زانیار لوتفی لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی له شاری سنە و دەرچووی کارناسیی سینەما لە زانکۆ هەنەری شاری تارانە.

3/6/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان