فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

چالاکانی مەدەنیی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە زارا محەمەدی، گردەلوولێکی تویترییان، وەڕێخست.

 چالاکانی مەدەنیی کوردستان لە بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیدا، بۆ ئازاد نەکردنی زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هەوڵی وەڕێخستنی گردەلوولێکی تویترییان دا.

چالاکانی مەدەنیی کوردستان کە کەمپەینێکیان بۆ پشتیوانی لە زارا محەمەدی وەڕێخستووە، ڕایانگەیاند: "هەتا ئێستا هەوڵی کردەوەیی لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەتییەوە بۆ ئازادیی زارا محەمەدی نەدراوە و قۆناغی دووهەمی کەمپەینەکە سەرەڕای کۆکردنەوەی واژۆ، بە گردەلوولی تویتری دەستی بەکار کردووە."

چالاکانی تویتری، کاتی بەڕێوەبردنی گردەلوولی تویترییان، ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر ٢٢، بە کاتی سنەیان ڕاگەیاندووە.

چالاکانی مەدەنی بە هه‌شته‌گه‌کانی:

#نا_بۆ_له_به‌ند_کردنی_پارێزەرانی_زمان
#ئازادی_بۆ_زارا_محه‌ممه‌دی
#هه‌موومان_زاراین
#زارا_ته‌نیا_نیه
#زارای_نیشتمان
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمه
#جێگای_چالاکانی_مه‌ده‌نی_گرتووخانە_نییە
#بەڵێ_بۆ_پەڕەپێدانی_زمانی_دایکی ، پشتیوانیی خۆیان لە زارا محەمەدی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی جۆزەردان، "زارا محەمەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش ٧ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە گرت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەرانبەر دادگوستەریی سنەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

3/6/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان