فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جارێكیتر پرسی دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكاتەوە و دەڵێت، گوشارەكانی ئەمریكا بۆ رازیكردنی ئێران بە دانوستان، بێ ئەنجام دەبن.

زەریف لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز كە رۆژی یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی شەڕی ئابووری و تیرۆریزمی ئابوورییە لە دژی ئێران.

زەریف روو لە دوناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، ئێران بە ھەرەشە ملكەچ نابێت، پێویستە رێگای رێزگرتنیش تاقی بكەنەوە رەنگە ئەنجامی باشتری ھەبێت.

دوێنێش تاران ره‌تی كردبووه‌وه‌، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌سه‌ر زاری عه‌باس مووسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی مایك پۆمپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌، كه‌ گوتبووی: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ ده‌ست به‌ دانوستانی بێمه‌رجی پێشوه‌خته‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات و داواشی له‌ واشنتن كرد، سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی بگۆڕێت.

3/6/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان