فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی ئاگرتێبەردانی دارستانی گوندەکانی مەریوان، خەسارێکی زۆر بە دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیەندراوە.

 ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی جۆزەردان، دارستانی گوندەکانی "نژمار و بێکەڕە"ی شاری مەریوان، ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو دوو گوندە، گەیاند.

یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "زیاتر لە چەند دونم لە لەوەڕگە و دارستانەکانی نێوان گوندەکانی نژمار و بێکەڕە، سووتاون."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی شاری مەریوان، لە لایەن ئەندامانی ئەو ئەنجومەن و هەروەها ئەندامانی کۆمیتەی گوندەکانی ئەو ئەنجومەنەوە، کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئەنجومەنێکی خەڵکییە کە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و سروشتی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا دامەزراوە و زۆر جاریش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکان بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، یەکێک لە چالاکترین ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوانە و ڕۆڵێکی کارای لەسەر جێگیرکردنی فەرهەنگی ژینگەپارێزی لە شارەکانی مەریوان و سەوڵاوادا بووە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوادا بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵیکی ئەرێنییان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکاندا هەبووە.

٣٠/٥/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان