فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر تاران بیه‌وێت، ئه‌وا واشنتن ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستانكردن.

ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شێنزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئێران ئێستا بووه‌ته‌ وڵاتێكی لاواز و ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتن بكات" و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ین، منیش ئاماده‌م".

له‌م باره‌یه‌وه‌ تره‌مپ گوتیشی: "دركم به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئێستا ئێران خواستی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر وابێت، ئێمه‌ش هه‌مان خواستمان هه‌یه‌" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێن، تا بزانن چی روو ده‌دات و ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك نایه‌وێت شتێكی نه‌خوازراو روو بدات".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو جۆره‌ دانوستانێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تكرده‌وه‌.

پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌و نایه‌وێت رژێمی ئێران بگۆڕێت، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت و ده‌ست له‌و فراوانخوازییه‌ هه‌ڵگرێت، كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سزا نوێیه‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران، گرژیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌، رۆژانه‌ هه‌ردوو لا هۆشداریی له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كتر ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

30/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان