فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ماوەی سێ مانگی رابروودا زیاتر لە چوار ملیار مەتر سێجا ئاو رژاوه‌تە ناو ده‌ریاچه‌ی ورمێ و بەم شێوەیەش جیا لەوەی مەترسیی وشک بوونی لەسەر نەماوە، جارێکی دیکەش کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکە بووژاوەتەوە و گەشتیاران لە سەرانسەری ئێران و وڵاتانی ئەوروپی و ئاسیاییەوە روو لە ده‌ریاچه‌ی ورمێ دەکەن.

ساڵێک لەمەوبەر کەس بڕوای نەدەکرد بەم زووانە دەریاچەی ورمێ ئاوا ببووژێتەوە و شەپۆلەکان بگەڕێنەوە سەر جەستەی ماندوو و نیوەگیانی ئەم دەریاچەیە.

بەفر و بارانی ئەمساڵ ئەگەرچی لە هه‌ندێک ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان هەستانی لافاو و بێ ماڵوحاڵ بوونی خەڵکی لێ کەوتەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە هۆی ژیانەوەی دەریاچەی ورمێ و رەوینەوەی مەترسیی گەورەترین قەیرانی ژینگەیی لەم ناوچەیە.

جارێکی دیکە گەشتیاران لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە روویان لەم شوێنە کردووە. نیگەرانییە جیهانییەکان لە وشک بوونی گۆلی ورمێ وای کردووە ئەمساڵ ئەو گەشتیارە بیانییانەی سەردانی ئێران ده‌کەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێ خۆیان بگەیننە لای دەریاچەی ورمێ.

تایبەتمەندییەکانی دەریاچەی ورمێ، وەک سوێر بوونی لە رادەبەرەی ئاوەکەی، شەپۆلی ئاوی دەریاچەکە و دوو رەنگ بوونی ئاوەکەی سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ دووهەم سوێرترین دەریاچەی جیهانە. وشک بوونی ئەم دەریاچەیە ژیانی نزیکه‌ی 10 ملیۆن کەسی دەخستە مەترسییەوە بەڵام بووژانەوەی جیا لە رەوینەوەی مەترسییە ژینگەییەکان دەتوانێ بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری لە پارێزگای ورمێ و لەم رێگایەشەوە دابین کردنی هەزارانی هەلی کاری لێ بکەوێتەوە.

28/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان