هاوڵاتی:
شه‌ڕی راگه‌یاندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان توندتر بووه‌ته‌وه‌و له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خالیدی عه‌زیزی سکرتێری حدک بانگه‌وازی كرد بۆ سڕینه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ حدکا، به‌ڵام مسته‌فا هیجری سكرتێری حدکا له‌كه‌ناڵی ئاسمانی تیشک تیڤی زمانحاڵی حیزبه‌که‌ی به توندی هێرشی کرده سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان .
له‌به‌رانبه‌ریشدا شه‌وی رابردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌به‌رنامه‌یه‌كی دورودرێژ وه‌ڵامی مسته‌فای هیجریان دایه‌وه.
حیزبی دیموكرات له ساڵی له 16ی ئابی 1945 به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراوه، دوای راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێرانه‌وه، قازی محه‌ممه‌د ده‌ستگیر كرا‌و دواتر له سێداره‌درا. دواتریش هه‌ردوو رێبه‌ری حیزبه‌كه د. عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ و سادقی شه‌ڕه‌فكه‌ندی هه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تیرۆر كران.
دوای ئه‌وان عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده بووه سكرتێری حیزب، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ناوبراودا حیزب تووشی ئینشیقاق هات‌و، بوو به دوو باڵ، حیزبی دیموكراتی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی خالید عه‌زیزی، هه‌روه‌ها حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تی مسته‌فا هیجری