لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، بە هۆی بارینی زۆری باران و هەستانی لافاو لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بووە بە هۆی دەرکەوتنی مینە شاراوەکانی سەردەمی جەنگی عێراق و ئێران لە ناوچە سنوورییەکان و بەتایبەت لە سنوورەکانی قەسرشیرن و ئیلام و ... .
دەرکەوتنی مینە شاراوەکان و جووڵاندنیان لە بەرزاییەکانەوە بەرەو پێدەشتەکان و شوێنەکانی نزیک بە ژیانی خەڵکی مەدەنی، نیگەرانی خەڵک و چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لێکەوتۆتەوە.
کۆماری ئیسلامی پیشتر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ناوچە سنوورییەکانی ئێرانی لە پین خاوێن کردۆتەوەو بەو بۆنەوەی جێژن وی خاوێنکردنەوەیان لە زۆر شوێن گرتبوو. بەڵام بەمەشەوە دەبینین مین بەردەوام لە سنوورەکان قوربانی لێدەکەوێتەوە.
بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی پاشماوەی جەنگی عێراق- ئێران لە سنوورەکان هەڵنەگیراونەتەوەو ئەمەش پێچەوانەی سەرجەم کۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەییەکانە بۆ هەڵگرتنی مین و نەهێشتنی مین.
31/3/2019