فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەری بەشی ئیدارەدانی تەنگژەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رای گەیاند، ئەو زریان و لافاوەی هەفتەی رابردوو هەندێك پارێزگای ئێرانی گرتەوە زیانێكی دارایی گەورەی بە بەشی كشتووكاڵ گەیاندووە.

محەمەد مووسەوی بەڕێوەبەری ئیدارەدانی تەنگژەكان لە وەزارەتی كشتووكاڵی ئێران ئاشكرای كرد، زیانەكانی زریان و لافاوەکەی هەفتەی رابردو 24 تریلیۆن تمەن بووە كە دەكاتە 180 ملیۆن دۆلار، بە گوێرەی نرخی گۆڕینەوەی تمەن بە دۆلار كە 135 هەزار تمەن بەرانبەر بە یەك دۆلاری ئەمەریكییە.

مووسەوی روونی كردەوە، زیانەكان لە پێشدا بەر نۆ پارێزگا كەوتوون لەوانە پارێزگاكانی "چەهار مەحال و بەختیاری، فارس، گوڵستان، كرماشان، خوراسانی باكور، ئەهواز، مازەندەران، سمنان، سیستان و بەلوچستان".

رۆژنامەی هەمشەهری ئێرانی لە زاری بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتووكاڵ گواستوویەتییەوە، 50%ی زیانەكان بەر كێڵگە و باخچەكان كەوتووە، 23%ی بەر شینایی و بێستان كەوتووە، 17%ی بەر ژێرخانی كشتووكاڵ كەوتووە لە تۆڕی گەیاندنی ئاو بۆ كێڵگە و باخچە و شیناییەكان و 10%ی بەر ئاژەڵداری و بەخێوكردنی ماسی كەوتووە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، 10 گوند هەن كە هیچ ئاوێكی لێ نییە و تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاو لەو گوندانە بەهۆی پاشماوەی لافاوەكە لە كەڵك كەوتوون.

قسەكانی مووسەوی لە كاتێكدایە بەپێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەمی رابردووی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ، بەهۆی لافاو 44 كەس لە 10 ناوچەی جیاوازی ئێران گیانیان لە دەستداوە.

٣١/٣/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان