دیاری محمد:
ئاژانسی ھەواڵی فورات نیوز وەکو یەکەمین ئاژانسی ھەواڵی بڵاویکردەوە کەئەو کەشتیەی ڕفێنراوە بەرەو دوورگەی ئیمڕاڵی دەچێت ئەو شوێنەی ئۆجەلانی تێدا زیندانیکراوە کەشتیەکە لەشاری کۆجالییە لەدەریای مەرمەرەوە بەرەو ئاڕاستەکەی بەرەو ئیمڕاڵی دەچێت
کەشتیەکە کاتژمێر شەش نیو بەکاتی تورکیا ڕفێنراوە والی پارێزگای کۆجالیی ئەرجان تۆپاجا دەربارەی ئەم ھەوڵە ڕایگەیاند ڕوون ئەو کەسەی بەو کارە ھەستاوە لەکوێوە ھاتووە ئایا یەک کەسە یاخود چەند کەسێکن بەڵام لەناو کەشتیەکە ٢١ کەس بوونیان ھەیە
فورات نیوز لەڕێگەی پەیامنێرەکانیەوە بەڵێنی زانیاری زیاتری دەدات ئێوە دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە ھەمیشە زانیاری نوێ لەفورات نیوز وەربگرن