رۆژی چوارشەممە 5 بەفرانبار لە لایەن ژمارەیەک لە خەڵکی سنەوە کە بۆ شاخەوانی روویان لە ئاویەر کردبوو، تەرمی پیاوێک کە دەوترێت نزیک بە ٤٠ ساڵی تەمەنە لە ئاویەر دۆزراوەتەوە. تا ئێستە هۆکاری مەرگی ئەم کەسە بە تەواوەتی ئاشکرا نەبووە، کە ئاخۆ کوژراوە یان لە سەرما رەقی بۆتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنج بووە بۆ ئەو کەسانەی کە تەرمەکەیان بینیوە، ئەوە بووە کە ئەم کەسە تەنانەت پێڵاویشی لە پێ نەبووە، کە ئەمە ئەگەر کوشتنی زیاتر دەکات.
29/12/2018