فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی قەیرانی دارایی و گەمارۆکانی ئەمریکاوە، بودجەی سوپا و وەزارەتی بەرگری، کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی نوێی ئێرانی( ساڵی هەتاوی، کە لە 21ـی ئادار دەست پێ دەکات)، گەیاندە پەرلەمان و لەوێش لە وتارێکدا رایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەی، دەگونجێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، پرۆژەی بودجەی ساڵی ئایندەی ئێرانی زیادبوونی %20ـی مووچەی. فەرمانبەر و خانەنشینان لەخۆ دەگرێت.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە لە سەرچاوەکانییەوە لەناو ئێران گواستوویەتییەوە، لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ئایندەی ئێران، بودجەی وەزارەتی بەرگری، سوپای پاسداران و بەسیج بۆ نیوە کەم کراوەتەوە.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.

26/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان