ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیاندا بۆ سەوزهیشتنەەی نیشتمان، هەڵمەتێکی دیکەیان بەڕێوەبرد.
رۆژی ٣٠ی سەرماوەز ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی شنۆ
لە بناری کێوی ڕەندۆلە و بەرامبەر بە جەنگەلی قەڵاتۆک، زیاتر لە 1000 بۆ 1200 دەنکە بادامیان چاند و هەروەها تیمی دووهەمی ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینکۆ کە شاخەوانانی پێشڕەو بوون لە گوندی قاسملوو و دۆلی شێخەللا زیاتر لە 200 دەنکە بادامی کێویلکەیان چاند.
هەر لە دڕیژەی ئەو چالاکییەدا بەشێکی دیکە لە ژینگەدۆستان و گرووپی شاخەوانی چیا، دانانی زیاتر لە ٥٠٠ گوڵدان و دەست نیشانکردنی دوو قوتابخانە بۆ چاندنی تووی بادام وە ئەستۆ گرت.
شیاوی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ چەند ساڵە ماندوویینەناسە خەریکی چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزییە و تا ئێستا چەندین چالاکیی ژینگەپارێزی هاوشێوەی لە ناوچەی شنۆ بەڕێوە بردووە.
٢٤/١٢/٢٠١٨