فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە دایە کە ڕێژەی لە سێدارەدان بە هۆی جۆراوجۆرەوە تێیدا پێڕەو دەکرێ، بەڵکوو گەندەڵی سیستماتیک لە دامودەزگاکانی حکومەتیدا هەموو ئەو دەوڵەتەی داگرتوە.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “واشنگتۆن تایمز” لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر زیاد بوونی ڕێژەی لە سێدارەدان نووسی: چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن حکوومەتی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە کە بە هۆی تەشەنەکردنی لە ڕاددەبەدەری گەندەڵیی دارایی و ئابووری، دەیهەوێ سزای لە سێدارەدان بە سەر هێندێک لە گەندەڵکاراندا بسەپێنی.
ئەو بڕیارەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە گەندەڵی گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی کاربەدەستانی ڕێژیم و هەموویان نوقمی گەندەڵی بوون.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەو ماوەیەدا دادگای گەندەڵیی ماڵی پێکهاتوە و مانگی ڕابردوو دوو کەس بە ناوەکانی وەحید مەزڵومین و هاوکارەکەی بە ناوی محەممەد ئیسماعیل قاسمی بە تۆمەتی دەسکاری لە نرخی زێردا و پەرەپێدانی گەندەڵی لە سێدارە دران.
گومان دەکرێ کە لە سێدارەدانی ئەو دوو کەسە بۆ شاردنەوەی گەندەڵی سیستماتیکی دەوڵەتەکەیان بێ کە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگرتوە.
ڕێبەرانی ڕێژیم پێیانوایە کە بۆ جڵەو کردنی پەرەسەندنی بازاڕی ڕەش ئەو سزایانە پێویستن، بەڵام کەسایەتییەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە سەر ئەو باوەڕن کە ئەو لە سێدارەدانانە لەگەڵ یاسا نێونەتەوەییەکان یەکناگرنەوە.
شیرین نەریمان، وتەبێژی کۆمەڵەی ئێرانییەکانی ئەمریکا، دەڵێ: ئەو هەوڵیکە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی هەتا خەڵکی ئێران فریو بدەن و لە بیریان بەرنەوە کە هەژاری و نەداری چۆن تەنگی پێهەڵچنیون.

٢١/١٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان