فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کچانی شیناوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوخەمیی خۆیان بۆ قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی کچانەی "ئوسوەی حەسەنە" لە شاری زاهێدان دەربڕی.

کچانی شیناوێ لەم پەیامە ڤیدیوییەدا ڕایانگەیاندووە: دیسان شینئاوێیەکی دیکە لە زاهێدان ڕووی دا. وشیار به هاونیشتمانی، لێرە شیناوێییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکەن.

کچانی شیناوێ دەڵێن: فریشتەکانی زاهیدان، بۆنی باڵە سووتاوەکانتان گەیشتە شیناوێ. دووکەڵی ئاگری دێوی نەوتیی قوتابخانەکەتان چاوی هەمووانی لێوانلێو لە خوێن کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، قوتابخانەی کچانەی "ئوسوەی حەسەنە" لە شاری زاهێدان، به هۆی ئاگر گرتنی سۆبەی نەوتی تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و دوو قوتابی به ناوەکانی "مۆنا خوسرۆپەرەست" و "سەبا عەرەبی" به هۆی زۆربوونی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەست دا.

ئاگرکەوتنەوە لەم قوتابخانەیەدا کاردانەوەی توندی بەکارهێنەرانی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بوو و ئەوان لەم ڕووداوەدا دەوڵەت بە بەرپرسیار دەزانن.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی سەرماوەزیش، "یکتا میرشکار" و " مەریەم نەوکەندی" دوو قوتابیی دیکە کە لەم ڕووداوەدا تووشی سووتان بوون، گیانیان لە دەست دا.

ئەمە یەکەمین جار نییە که کەرەستەی گەرمایی لە قوتابخانەکانی ئێراندا، کارەسات دەخولقێنێ، لە رۆژی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١دا، ٣٧ قوتابیی کچی قوتابخانەیەکی سەرەتایی بە هۆی ئاگرگرتنی پۆلەکەیان لە گوندی شیناوێی شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ تووشی سووتان بوون که به هۆی ئەم ڕووداوە، دوو کەس لە قوتابییەکان به ناوەکانی "سەیران یگانە" و "سارینا ڕەسووڵزادە" گیانیان لە دەست دا.

تا ئێستا، زۆرتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری لە سەر دەم و چاو و جەستەی کچانی شیناوێ ئەنجام دراوە بەڵام به وتەی پارێزەرەکەیان هیج باش بوونێک بەدی ناکرێت.

٢١/١٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان