له سنووره‌كانی چالدێران، سه‌رده‌شت و بانه لانیكه‌م 4 كۆڵبه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیم بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی هه‌ینی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیك له سه‌ر سنووری چالدێرانی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد كرد كه له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌ممه‌د خه‌لیلی حه‌یده‌رانلوو به سه‌ختی بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ماكۆ گواسترایه‌وه و پاشان به هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گواسترایه‌وه.
هه‌روه‌ها له سنووره‌كانی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێكی دیكه له كۆڵبه‌رانی كورد كرد و كه‌سێكی دیكه به ناوی سیروان قادرپوور گولله‌ی وه‌لاقی كه‌وت و به توندی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها له سنووری چۆمانی سه‌ربه شاری بانه كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی خالید سه‌ماقوڵی، ته‌منه‌ن 35 ساڵ، خه‌ڵكی ئاوایی نمه‌شیر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی چه‌كداره‌كانی ڕێژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له هه‌مان سنوور كه‌سێكی دیكه به ناوی ئومید مێحرابی به ته‌قه‌ی اێزكانی ڕێژیم گولله‌ی به‌ر پشتی كه‌وتووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سنه گواسترابوویه‌وه.
شایانی باسه كه كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌رانی كورد له سنووره‌كان له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ئیدیعا ده‌كه‌ن كه له سنووره‌كانی ئێران و به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ كۆڵبه‌رێك نه‌كوژراوه.
16/6/2018