فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی قەندیل.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی خەبەرتورکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی پەکەکە بۆ ئێرانیش جێی هەڕەشەیە، بۆیە پەرەدەدەن بە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ ئێراندا.

دوێنێ سێشەممەش نورەدین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوت ئێران پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دەکات و ئەنکەرە بۆ ئەم مەبەستە وتووێژی لەگەڵ عێراق کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێران لای خۆیەوە بە فەرمی هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

بەڵام عێراق لە زاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق دوێنێ سێشەممە لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕەتیکردەوە هیچ ڕێکەوتنێک یان وتووێژێک لەگەڵ تورکیا کرابێت سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنەی تورکیا باسی دەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد قەندیل ناوچەیەکی سەخت و ئاڵۆزە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر قورسە. گوتیشی لەو بڕوایەدایە ئەم ڕاگەیاندنانەی کاربەدەستانی تورکیا تەنیا بەشێک بێت لەو پـڕۆپاگەندانەی لە دەمی هەڵبژاردنەکاندا دەکرێن.

بڕیارە لە 24 ی مانگی شەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داوایکرد هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام بدرێت، واتە ساڵێک و نیو بەر لە وادە ئاسایـیەکەی خۆی

14/6/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان