فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ کاتژمێر9ی سەرلەبەیانی بەکاتی سەنگاپور، لە هۆتێل کاپۆلای دوورگەی سەنتۆزای ئەو وڵاتە، سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا و کورەی باکوور کۆبوونەوە و بەڵگەیەکی گشتگیریان واژۆکرد.

دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنەوانیدا ڕایگەیاند: دەسکەوتێکی گەورەیە کە پاش دانیشتنێکی سەرکەوتوو بەڵگەی گشتگیر واژۆ دەکەین.
تڕامپ ئەوەشی گوتووە، کە لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەراورد بە ڕابردوو زۆر جیاواز دەبێ.
کیم جونگ ئونیش ڕایگەیاندوە، کە خۆشحاڵە بە واژۆکردنی بەڵگە گشتگیرەکە.
پسپۆڕانی کاروباری سیاسی دەڵێن؛ کە ئەو بەڵگەیە جگە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئاشتی باسی گەمارۆ ئابورییەکانی سەر کورەی باکوور، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە و، چالاکییە ئەتۆمییەکانی و، هەروەها هاوکاریی دارایی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتەی تێدایە.
ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە ئەمریکا و کۆرەی باکوور ناکۆکن و گرژییان هەیە. لە سەردەمی باوک و باپیری کیم و سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ماوەی 68 ساڵی رابردوودا کۆبوونەوەی لەو جۆرە نەکراوە.
تڕامپ چاوی لەوەیە کۆریای باکوور دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ببێ.
کۆرەی باکووریش دەیەوێ لەڕێگەی دیپلۆماسییەتەوە گەمارۆ و سزا نێودەوڵەتییەکانی سەری کەم‌بکاتەوە، کە باری ئابووری وڵاتەکەی لەوپەڕی خراپی‌ دایە.
سەبارەت بە پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور، ترامپ ئاشکرای‌کرد، ئەو پرۆسەیە “زۆر زوو دەسپێدەکات”.
هاوکات لە گەل ڕێککەوتنی ئامریکا و کۆرەی باکوور، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیگەرانییەوە کاردانەوەیان نیشان دا، لەو بارەوە “محەممەد باقر نەوبەخت” وتەبێژەی دەوڵەت ڕایگەیاند: پێم سەیرە دەوڵەتی کورە لەگەڵ کێ ڕێککەوتن دەکا ؟، کە نوێنەری خەڵکی ئەمریکا نیە!
لە لایەک دیکەش توێژەرانی سیاسی دەڵێن: دوای ڕێککەوتنی ئامریکا لە گەڵ کۆرەی باکوور، بێ‌گومان گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر دەبێ.

14/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان