فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ڕێکەوتنێکدا کە ڕۆژی سێشەممە لە سینگاپـور واژۆ کرا، ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون جەختی لەوە کردەوە کە پابەند دەبێت بە نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەختی لەوە کردەوە پابەند دەبێت بە دابینکردنی ئاسایش بۆ کۆریای باکوور.

ڕێکەوتنەکە داوا لە هەردوو وڵات دەکات پێکەوە کار بکەن بۆ دروستکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا، بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی نوێی لە نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور و هەروەها ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە هێشتا لە بەندینخانەکاندا ماون لەگەڵ سەربازە دەستگیرکراوەکاندا. هەردوولا بەڵێنیان دا گفتوگۆی زیاتر بکەن.

 

ترامپ بە دەنگی ئەمەریکای وت " ئێمە چەکی ناوەکیی لە کۆریای باکووردا ناهێڵین."

وتیشی ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی سێشەممە دەرەنجامی چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن بووە.

وتیشی " دەزانیت لەوانەیە ئەوە بە جەنگ تەواو ببوایە، لەوانەیە لەگەڵ ملیۆنان خەڵکدا تەواو ببوایە، تۆ کۆریای باکوور دەناسیت ، سیئۆل 28 ملیۆن خەڵکی هەیە، لەوانەیە ئەوە بە کوژرانی ملیۆنان خەڵک تەواو ببوایە، ئێمە بە ڕێکەوتنێک کۆتاییمان پێ هێنا."

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لە ئێستادا سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریای باکوور لەجێی خۆیان دەمێننەوە، بە هەمان شێوە هێزەکانی ئەمەریکاش لە ناوچەکەدا دەمێننەوە. بەڵام پەیمانێکی دا بە کۆریای باکوور، وتی ئەمەریکا دەست هەڵدەگرێت لە مانۆرە سەربازیـیەکانی لەگەڵ کۆریای باشووردا.

 

 

لەسەر بابەتی مافەکانی مرۆڤ، سەرۆک ترامپ وتی کۆبوونەوەکەی سێشەممە تەنها بۆ یەک بابەت بووە، بەڵام دوو لایەنەکە لەوانەیە لە داهاتوودا زیاتر باسی بکەن. کاتێک سەبارەت بەو هەزاران کەسەی کە لە کۆریای باکوور زیندانی کراون پرسیاری لێکرا ، سەرۆک ترامپ وتی یارمەتی داون چونکە شتەکان لە کۆریای باکوور دەگۆڕێن.

سەرۆکی ئەمەریکا وتی پەیوەندییەکی ئەرێنی دروست کردووە لەگەڵ کیمدا، هەروەها سوپاسی ڕابەری کۆریای باکووری کرد لەسەر ئەوەی ئەو هەنگاوە ئازایەی ناوە و وتی " چانسی ئەوەی هەیە داهاتوویەکی زۆر باش بۆ گەلەکەی دەستەبەر بکات."

چەند کاتژمێرێک پێشتر کاتێک لە تەنیشت کیمدا دانیشت لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا، سەرۆک ترامپ وتی پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ کیمدا دروست کردووە و دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆکردن و واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە ، پێی وایە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کۆریای باکووردا " زۆر جیاواز دەبێت لە ڕابردوو."

هەریەک لە سەرۆک ترامپ و کیم سوپاسی یەکتریان کرد بۆ کۆبوونەوەکە. سەرۆک ترامپ وتی بێگومان بانگهێشتی کیم دەکات بۆ کۆشکی سپی و دەتوانێت سەردانی پیۆنگیانگیش بکات.

کیم وتی " ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی مێژوویمان ئەنجامدا و بڕیارماندا ڕابردوو لەبیر بکەین، جیهان گۆڕانکارییەکی گەورە دەبینێت."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا VOA

١٢/٦/٢٠١٨

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان