فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌ شیعییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسی سوپرایزی كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌و كاته‌دا، كه‌ ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی ده‌رهاویشته‌كانی سووتانی كۆگاكانی سندووقی ده‌نگدانن له‌ كه‌رتی ره‌سافه‌ی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی ده‌ستی به‌ جموجۆڵه‌كانی خۆی كردووه‌ و سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی عێراقی كۆكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنێت و بیكاته‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناوپه‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكبهێنێت.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوله‌یمانی له‌ ئێواره‌خوانێكدا دوێنێ، چاوی به‌ مالیكی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تحی هادی عامری و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باڵیۆزی ئێران كه‌وتووه‌ له‌ به‌غدا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی رۆژنامه‌كه‌ پشتی پێ به‌ستووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی هیچ یه‌كێك له‌ سێ هاوپه‌یمانێتییه‌ شیعییه‌كه‌ی دیكه‌ به‌شدارنه‌بوون، كه‌ سائیرونی سه‌در، نه‌سڕی عه‌بادی و ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیمن.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جموجۆڵه‌كانی سوله‌یمانی له‌ عێراق، له‌ ره‌وشێكی "زۆر نهێنی" به‌ڕێوه‌ده‌چن و سه‌رچاوه‌كانیش روونیان كردووه‌ته‌وه‌، ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كان، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ پێشی وایه‌، ره‌نگه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بچێته‌ به‌ره‌ی "كوتله‌ ئێرانییه‌كه‌وه‌"، كه‌ پاڵپشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن، بۆ ویلایه‌تی دووه‌م ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

12/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان