فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مامۆستایەکی ئایینی کورد، خەڵکی شاری بانە، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان کرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا محەممەد ئەدیبی، مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "کەوپێچی خوار" سەر بە شاری بانە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا.

بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ ئەو مامۆستا کوردە نێردراوە، ناوبراو دەبێ کاتژمێری ٨ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان بناسێنێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە هۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتی مانگرتووانی شاری بانە، لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، بەو بۆنەوە ناوبراوی بانگهێشت کردووە.

پێشتریش، ئیداری ئیتلاعاتی شاری بانە، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان، لە دژی ئەو مامۆستا کوردە سکاڵای تۆمار کردووە.

دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لەژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی، ڕێبەری حکوومەتی ئێراندایە و بەرپرسی هەڵسوکەتی قەزایی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و دژبەری حکوومەتی ئیسلامییە.

9/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان