فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ، قورسترین سزا بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت کە تاوەکو ئێستا هاوشێوەی نەبووە. لەهەمانکاتدا هیوادارە ئێران بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە لەگەڵ شینزۆ ئابێ ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ، لە واشنتن ئەنجامیدا رایگەیاند: "ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بە سەر ئێراندا دەیانسەپێنێت قورسترین سزا دەبن و تەنانەت لەوانەی سەر کۆریای باکووریش تووندتر دەبن".

سەرۆکی ئەمریکا هاوکات گوتی ، هیوادارە ئێران بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ و رێککەوتنێکی نوێ بێنێتە کایەوە. ترەمپ ئاماژەشی بەوە دا ئەو دژی بەستنی رێککەوتنێکی ئەتۆمی نییە ، بەڵکو دژی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەیە کە ساڵی 2015 و لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەستراوە.

لەدوای ئەوەی بەبڕیاری ترەمپ ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هاتەدەرەوە ، گەمارۆکانی سەر ئێران تادێت زیاتر دەبن و بەشێکی زۆری کۆمپانیا جیهانییەکان یان لە ئێران هاتوونەتەدەرەوە و گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە ، یانیش پلانیان داناوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە ئێران بێنەدەرەوە. نموونەی کۆمپانیا فڕۆکەسازی و ئۆتۆمبێل سازییەکانی ئەوروپا و پاڵاوگە گەورەکانی نەوت لە ئەوروپا.

9/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان