كۆماریخواز:
حوسێن ئه‌کبه‌ری به‌رپرسی ئامادەکاری تیمی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سکرتیری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێرانه‌وه وەک باڵوێزی ئه‌و وڵاته له لیبی دیاری کرا.
به‌پێی زانیاریه‌کان حه‌وتووی رابردوو، پاش سه‌ردانی "عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی"، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ "تورابلۆس"ی پێته‌ختی وڵاتی لیبی، ئه‌ندامێکی کۆنی سپای پاسداران به ناوی "حوسێن ئه‌کبه‌ری"، که گومان ده‌کرێ به‌رپرسی تیمی ئامادەکاری تیرۆری " دوکتور عه‌بدولڕەحمان قاسملوو" بووە، وەکو باڵوێزی ئێران له لیبی دیاری کراوە.
به‌گوێره‌ی پارسیان پڕێس، وێڕای ئاشکرا کردنی ئه‌و ئیدعایه، باس له گۆڕانی نهێنی باڵوێزی ئێران له لیبی و به‌تایبه‌ت ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانکارییه، به دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌کان دەکات و له درێژەدا دەڵێت، که حوسێن ئه‌کبه‌ری، ئەندامی پایه به‌رزی سپای قودسه و پێشتر له به‌رپرسانی ئه‌و سپایه له "بۆسنی و هرزه‌گویین" بووە.
دوکتور عه‌بدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له 22ی پووشپه‌ڕی 1368ی هه‌تاوی، له‌سه‌ر مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له شاری ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵڵا قادری‌ئازەر"، نوێنه‌ری حدکا له ئورووپا و "دوکتور فازڵ رەسووڵ"، مامۆستای زانکۆ و دۆستی حدک.ئێران، له‌لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تیرۆرکران.